دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بنەماڵەیەکی رفاند

لە عەفرینی داگیرکراو، لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە، لە یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێدا بنەماڵەیەک ڕفێندرا.

لە شاری عەفرین کە لەلایەن سوپای تورک و چەتەکانی داگیرکراوە، تاوانەکانی ڕفاندن و گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچەکە بەبێ وەستان بەردەوامن.

بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی لە سەرچاوە خۆجێیەکان دەستکەوتوون، چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێدا بنەماڵەیەکیان لە نێو ماڵەکەیان ڕفاندووە. هەر بە پێی ئەو سەرچاوانە، چەتەکان ژنێکیان بە ناوی "فەریدە ئیبراهیم" و هاوسەرەکەی بە ناوی "دەلیل حەبەش" و ٢ منداڵەکانیان لە ماڵەکەیان لە نزیک گۆڕەپانی نەورۆز لە سەنتەری شاری عەفرین (کە ناوەکەیان بۆ گۆڕەپانی سەلاحەدین گۆڕیوە)  ڕفاندووە و بەرەو شوێنێکی نادیار بردوویانن.

فەریدە حەبەش تەمەنی ٢٧ ساڵە و خەڵکی گوندی مەیدان ئیکبسە و هاوسەرەکەی دەلیل حەبەش تەمەنی ٣٢ ساڵ و خەڵکی ناوچەی ڕاجۆ-یە.

هـ . ب