دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هێرشی کردە سەر مەدەنییەکان: شەهید و بریندار هەیە
لە هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا بۆ سەر زرگان مەدەنیەک شەهیدبوو، ژمارەیەکی زۆر هاووڵاتی مەدەنیش برینداربوون.
لە هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا بۆ سەر زرگان مەدەنیەک شەهیدبوو، ژمارەیەکی زۆر هاووڵاتی مەدەنیش برینداربوون.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندەکانی هارماڵ و موحارەملای زرگانی سەر بە کانتۆنی جزیرە بۆردومان کرد.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هاوار نیوز لە ئەنجامی بۆردومانەکەدا مەدەنیەک شەهیدبووە و ژمارەیەکی زۆر مەدەنیش برینداربوون.
راگەیەندرا کە هێرشەکە بەردەوامە.
داگیرکەران دوێنێ ئێوارەش هێرشیان کردبووە سەر گوندی ئەل مستەریحای عەین عیسا و بەهۆیەوە ١٢ کەس کە شەشیان منداڵ بوون شەهیدبوون.