دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە تل ڕەفعەت کۆمەڵکوژیی ئەنجامدا؛ ٣ شەهید و ٥ بریندار هەیە

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بەفڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان هێرشی کردە سەر تل ڕەفعەت و لەو هێرشەدا ٣ کەس شەهیدبوون و ٥ کەسی دیکەش برینداربوون.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ئەمڕۆ بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان هێرشی کردە سەر ناوچەی تل ڕەفعەتی کانتۆنی شەهبا.

بەپێی ئاماری نوێ لەبارەی زیانەکانی هێرشەکەوە، بەلانیکەمەوە لەو هێرشەدا ٣ کەس شەهید بوون و ٥ کەسیش برینداربوون.

لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا، کە بە دەست ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) گەیشتووە، ئەوە دەبینرێت، کە ژمارەیەکی زۆر کەس بریندار بوون و پارچەی بۆمب و ئاسن بەر جەستەیان کەوتوە.

ناوی شەهیدەکان:

بەپێی زانیارییەکان، لەو  هێرشەدا ڕەشید عەلیکۆی تەمەن ٢٨ ساڵ و فاتمە عوسمان مامۆی تەمەن ٢٢ ساڵ و کەسێکی نەناسراو شەهید بوون.

ناوی ٥ بریندارەکان:

سەمیر عەبدولقادر ڕۆشۆ، تەمەن ٣١ ساڵ

مەنان ڕەشید حەسەن، تەمەن ٥٧ ساڵ

حوسێن موراد قروکی، تەمەن ١٣ ساڵ

عەگید فەخری شێخۆ، تەمەن ٣٢ ساڵ

زوهێر عەبدولڕەحمان محەمەد، تەمەن ٣٦ ساڵ

بەهۆی تەقینەوەی ئەو بۆردومانەوە زیان بە بیناکان و ئۆتۆمبێلەکانی شوێنی بۆردومانەکە گەیشتوە.

ژ.ت