دەوڵەتی توركی داگیركەر لە عەین عیسا هاوڵاتییانی مەدەنی دەكاتە ئامانج
دەوڵەتی توركی داگیركەر و چەتەكانی، هاوڵاتییانی مەدەنی لەسەر ڕێگای نێودەوڵەتیی ئێم٤، دەكەنە ئامانج.
دەوڵەتی توركی داگیركەر و چەتەكانی، هاوڵاتییانی مەدەنی لەسەر ڕێگای نێودەوڵەتیی ئێم٤، دەكەنە ئامانج.
ئاژانسی هاوارنیوز بڵاوی كردەوە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، دەوڵەتی توركی داگیركەر و چەتەكانی لە ناوچەكانی شارەدێی عەین عیسای رۆژئاوای كوردستان، دوو ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییانی مەدەنییان كردووەتە ئامانج و بۆردومانیان كردون.
ئاژانسەكە لە زاری سەرچاوە خۆجێییەكانەوە ئاماژەی بەوەیش كردووە: ئەو شوێنەی دەوڵەتی توركی داگیركەر و چەتەكانی هاوڵاتییانیان تێدا كردووەتە ئامانج، لەسەر ڕێگەی نێودەوڵەتی ئێم٤ بووە لەنێوان گوندی هۆشان و ناوەندی شارەدێی عەین عیسا.
بە وتەی سەرچاوەكان، بۆردومانەكە، تەنها زەرەری مادی لێكەوتووەتەوە.
ف.ق