دوو هاوڵاتی لە عەفرین ڕفێندران

لە ناوچەی جندرێسی داگیرکراوی کانتۆنی عەفرین، چەتەکانی "پۆلیسی مەدەنی" سەر بە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، دوو هاوڵاتییان لە دانیشتوانی گوندەکانی ناوچەکە ڕفاند.

لە ناوچەی جندرێسی داگیرکراوی کانتۆنی عەفرین، چەتەکانی "پۆلیسی مەدەنی" سەر بە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دوو هاوڵاتیان بە ناوەکانی محەمەد سەیدۆ تەمەن (٦٥) ساڵ لە گوندی ئەشکێ و ئیبراهیم حەسەن تەمەن (٥٦) ساڵ خەڵکی گوندی هەمیلکێ ڕفاند.

ژ.ت