دیلان عیزەدین شەهیدی کۆبانی بە مەراسیمێکی جەماوەری بەخاک سپێردرا

شەهید دیلان عیزەدین کە لە ئەنجامی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک گیانی لەدەست دا، بە مەراسیمێکی جەماوەری لە کانتۆنی کۆبانێ بە خاک سپێردرا.

ئەمڕۆ لە کانتۆنی کۆبانێ بە بەشداریی دامەزراوە مەدەنییەکان و فەرماندە سەربازییەکان و سیاسەتمەداران و دانیشتوانی کانتۆنی کۆبانێ دیلان عیزەدین کە لە ئەنجامی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە گوندی شەمۆکێی سەر بە حەسەکە شەهید بوو، بەڕێوەچوو.

مەراسیمی بەخاکسپاردنەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن دەستی پێکرد.

پاشان ئەندامی ئیدارەی خۆسەری هەرێمی فورات، محەمەد شاهین قسەی کرد.

شاهین ڕایگه‌یاند كه‌ خه‌ڵكی كوردستان ساڵانێكه‌ شه‌هیدانیان بەخاکدەسپێرن‌ و رایگه‌یاند "ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌یه‌وێت به‌م هێرشانه‌ تۆڵه‌ی‌ چه‌ته‌كانی داعش بكاته‌وه‌". بۆیە دامەزراوە و زانکۆ و قوتابخانە و هەموو بوارە کۆمەڵایەتییەکان دەکاتە ئامانج. ئێمە لەبەرامبەر هێرشەکاندا سەرمان دانانەوێنین”.

دوای وتارەکان ناسنامەی شەهید دیلان عیزەدین خوێندرایەوە و تەرمی شەهید دیلان عیزەدین بەخاک سپێردرا.

مەراسیمەکە بە دروشمی "شەهیدان نامرن" کۆتایی پێهات.

ف.ق