دیمەشق، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکەوە چوار کەس بوونە قوربانی

لە دیمەشقی پایتەختی سوریا بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو دایکێک و سێ منداڵی بوونە قوربانی .

 ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە، بۆمبێک لە گەڕەکی سەیدە زەینەبی دیمەشقی پایتەختی سوریا تەقییەوە و لە ئەنجامدا و دایکێک کوژرا و سێ منداڵیشی برینداربوون.

ڕەوانگەی مافی مرۆڤی سوریا ئاشکرای کرد کە تەقینەوەکە لە کاتی ئامادەکاریی بووە بۆ بەڕێوەچوونی مەڕاسیمی عاشورا.

بەپی زانیارییەکان تەقینەوەکە بە ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو ئەنجامدراوە و جگە لە زیانی گیانی، زیانێکی زۆری مادیشی هەبووە کە زیانی گەیاندووە بە باڵەخانەکانی نزیک تەقینەوەکە و چەندین ئۆتۆمبێلی نزیک رووداوەکەش زیانیان پێگەیشتووە.

جێگای باسە، لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا، ئەوە دووهەمین تەقینەوەیە کە لەو گەڕەکەی دیمەشق رووبدات.

هـ . ب