دژی گۆشەگیری خێوەتی ناڕەزایەتی هەڵدرا

تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕی سوری و یەکێتی ژنانی گەنج لە شارۆچکەی گەرکی لەگی خێوەتی ناڕەزایەتییان هەڵدا، دژی گۆشەگیری و هەڕەشەکانی دەوڵەتی فاشیستی تورک بۆ سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.

لە چوارچێوەی بانگەوازەکەی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕی سوری و یەکێتی ژنانی گەنج لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە ١٠ ی تەمموز، دژی نامە هەڕەشەئامێزەکانی داگیرکەری تورک بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، خێوەتی ناڕەزایەتی لە شارۆچکەی گەرکی لەگی لە کانتۆنی قامیشلۆ هەڵدرا.

چالاکییەکە بۆ ماوەی یەک ڕۆژ بەردەوام دەبێت، دانیشتووان و ئەندامانی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان و نوێنەری پارت و مەجلیس و دامەزراوەکانی شارۆچکەکە بەشداربوون.

لە خێوەتەکەدا وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەڵواسرا و درووشمەکانی "بژی بەرخۆدانی ڕێبەر" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" بەرزکرایەوە.

پاش خولەکێک وەستان بۆ گیانی شەهیدان، ئەندامی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ، چیا کورد محەمەد، نامە هەڕەشەئامێزەکانی شەرمەزارکرد و گوتی: "ئەمە کارێکی نائەخلاقییە دژی ئیرادەی گەلانی بەرخۆدەر و گەنجان لە کەسێتی ڕێبەر ئاپۆدا".

چیا کورد محەمەد دووپاتی کردەوە: "دەستەوەستان نابین بەرامبەر پێشێلکارییەکانی سەر ڕێبەرمان، تێکۆشان زیاتر دەکەین تا بەدیهاتنی ئازادی جەستەیی".

لای خۆیەوە، ئەندامی مەجلیسی شارۆچکەی گەرکی لەگی، نەسرین محەمەد، بانگەوازی لە گەلان کرد لەسەر ڕێباز و هزری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بڕۆن، تێکۆشان بکەن تا بەدیهاتنی خواستی گەلانی ئازادیخواز بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و لەناوبردنی سیستەمی ستەمکاری.

لە چالاکییەکەدا چەند تۆمارێکی دەنگی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بیسترا دەربارەی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی و ڕۆڵی گەنج لە جڤاکدا.