"دژی کۆمەڵکوژی، پێویستە ڕێبازی خۆپاراستن پێشبخرێت"
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا شەهیدانی کۆمەڵکوژی شەنگالی بیرهێنایەوە، ڕایگەیاند، پێویستە گەلی شەنگال دژی ئەم کۆمەڵکوژییانە ڕێبازی خۆپاراستن پێشبخەن.
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا شەهیدانی کۆمەڵکوژی شەنگالی بیرهێنایەوە، ڕایگەیاند، پێویستە گەلی شەنگال دژی ئەم کۆمەڵکوژییانە ڕێبازی خۆپاراستن پێشبخەن.
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، پەیوەست بە یادکردنەوەی کۆمەڵکوژییەکەی شەنگال لەسەر دەستی داعش لە ٣ ی ئابی ٢٠١٤، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ڕایگەیاند، پاش ٩ ساڵ، چارەنووسی ونبووان و گۆڕە بەکۆمەڵەکان نادیارە. کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەم تاوانکارییانە بەرپرسە. تاوانبار و هاوکارەکانیان هێشتا نەگیراون. هێشتا ڕووداوەکانی شەنگال وەک قڕکردنی ڕاستەقینە نەناسێنراون.
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری شەهید و قوربانیانی شەنگالی بیرهێنایەوە و دەڵێت: "ئەم کۆمەڵکوژییە هێشتا بەردەوامە. تورکیا لەڕێگەی گرووپە تیرۆریستییەکانەوە بەردەوامە لە هێرشکردن بۆ سەر هەرێمەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا. ئەوەی لە عەفرین و سەرێکانی و گرێسپی ڕوودەدات، هەمان تاوان و قڕکردنە".
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری سڵاو دەنێرێت بۆ یەپەگە و یەپەژە، ڕایگەیاند ئەوان خەڵکی شەنگالیان ڕزگارکرد، دەڵێت: " ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری بەگوێرەی توانای خۆی هەر شتێک پێویست بێت بۆ خەڵکی شەنگال پێشکەشی کردووە و لەم کارەش بەردەوام دەبێت. ئێمە پشتیوانی گەڕانەوە بۆ شەنگال و بونیادنانی ئیرادەی ئازادی خۆیان دەکەین".
هەروەها ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری بانگەواز لە جڤاکی ئێزدی دەکات، ڕێبازی خۆپاراستن پێشبخەن و دەڵێت: "دەبێت ئێزدییەکان بگەڕێنەوە زێدی خۆیان، گوند و مێژوو و ناسنامەی خۆیان بپارێزن".