فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی تورک دیسان پردی قەرەقۆزاقی بۆردوومان کرد

فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی تورک بۆ سێیەم جار پردی قەرەقۆزاقی لەسەر ڕووباری فورات بۆردوومان کرد کە کانتۆنی فورات و مەنبەج بەیەکەوە دەبەستێت.

دەربارەی وردەکارییەکانی بۆردوومانەکە زانیاری ڕوون بەردەست نییە. 

پێشتریش لە کاتژمێر ٦ ئێوارە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی تورک ٢ جار پردەکەی بۆردوومان کرد. 

لەلایەکی ترەوە، شەڕڤانانی مەجلیسی سەربازیی مەنبەج و باب لە شاری مەنبەج و گوندەوارەکانی دەوروبەری وەڵامی چەتەکانی دەوڵەتی تورک دەدەنەوە. دەیان چەتەی کوژراو و بریندار هەن.