فڕۆکەیەکی بێفرۆکەوانی هێرشبەر ئۆتۆمبێلێکی بۆردومان کرد: ٣ کەس برینداربوون
فرۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی هێرشبەری دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە سەر رێگەی زرگان- دربێسی ئۆتۆمبێلێکی مەدەنییان بۆردومان کرد. لە ئەنجامدا ٣ کەس برینداربوون.
فرۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی هێرشبەری دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە سەر رێگەی زرگان- دربێسی ئۆتۆمبێلێکی مەدەنییان بۆردومان کرد. لە ئەنجامدا ٣ کەس برینداربوون.
فڕۆکەیەکی بێ فرۆکەوانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەسەر رێگەی زرگان- دربێسی ئۆتۆمبێلێکی مەدەنی لە سەر جادەی شۆرا رۆژئاوا وشۆرا رۆژهەڵات بۆردومان کرد. لە ئەنجامدا ٣ مەدەنی برینداربوون.
یەک لە بریندارەکان بە ناوی محەمەد عەواد تەمەن ٥٣ ساڵ لە نەخۆشخانەیەک لە دربێسی چارەسەری پزیشکی بۆدەکرێت. دوو کەسی تر کە لە هێرشەکەدا بە سەختی برینداربوون، گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی حەسەکە.