'فەلسەفەی رێبەرایەتی بۆ بەدیهێنانی ئاشتییە'

وتەبێژی کۆمیتەی ڕێببەرایەتی حەلەب ئامینە خدرۆ وتی: "پرۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک پشت بە فەلسەفەی ڕێبەرایەتی دەبەستێت، لەسەر بنەمای یەکگرتووی گەلان ئاشتی دەبەخشێت بە کۆمەڵگە."

وتەبێژی کۆمیتەی ڕێبەرایەتی حەلەب ئامینە خدرۆ لە چاوپێکەوتنەکەیدا وەڵامی پرسیارەکانی ئاژانسی هەواڵی فورت (ANF)ی دایەوە.

هەڵمەتی ئازادی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە دەستیپێکردووە، پەڕیوەتەوە بۆ قۆناغی دووەمی هەڵمەتەکە، لەم ڕووەوە لە حەلەب کاروبارەکان بە چ شێوەیەک بەرێوەبراون؟

هەڵمەتی ئازادی جەستەیی بۆ ڕێبەرایەتی لە شێخ مەقسود بەشێوەیەکی بەهێز دەستیپێکرد. گەلی ئەو هەرێمە دڵسۆزی ڕێبەرێتی و فکرەکانین. بەشدارییەکەی گەورەی ڕێبەرایەتی لە حەلەبدا هەیە. زۆرینەی خەڵکی دەڤەرەکە لە نزیکەوە ڕێبەرایەتی دەناسن بە هەموو پێکهاتە و لایەنەکانەوە. لە ڕووی مەعنەوییەوە دڵسۆزی خۆیان بۆ ڕیبەرایەتی بە بەهێزییەوە دەرخستووە. کامپینی ئازادی لە هەموو حەلەبدا بڵاوبووەتەوە. هەروەها بە پێشەنگایەتی گەنجان ڕێپێوان بەڕێوەچوو. هەموو گەلانی هەرێمەکە لە کورد، عەرەب، ئەرمەنی و سوریانی بە جۆشێکی زۆرەوە بەشداری کەمپین و کارەکانی پەیوەست بە ڕێبەرایەتی دەبن. قۆناغەکە لە شێخ مەقسود بەشێوەیەکی بەهێز دەستیپیێکرد و بە چەندین چالاکی جۆربەجۆر بەردەوامی هەیە. کارەکان بە گوێرەی پلانسازی بەڕێوەدەچن. هەوڵەدەدەین لە چوارچیوەی هەڵمەتەکەدا هەوڵدەدەین خۆمان بگەیەنین بە هەموو جێگە و کەسێک. کاتێک ڕوانگە و پارادیمەکانی رێبەرایەتی بە کەسانی دیکە ئاشنا دەکەین، ئەو کەسانە لە ڕوانگەی چارەسەرکردنی پرسەکانیانەوە زیاتر ڕوانگەکانی ڕێبەرایەتی پەسەند دەکەن و پشتگیری دەدەنێ.

کاریگەری فەلسەفەی ڕێبەرایەتی لەسەر گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا چۆنە؟

ڕوونە ئەندێشەکانی ڕێبەرایەتی لە سوریادا بڵاوبووەتەوە. ڕێبەرایەتی زیاتر لە ٢٠ ساڵ لەم دڤەرەدا بووە. کارێکی زۆری کردووە. بۆیە شۆڕشی ڕۆژئاوا لەسەر بنەمای ئەو خەباتەی ڕێبەرایەتی بەڕێوەچوو و قەیرانەکانی لەسوریادا کەمترکردووەتەوە. تاکە هەرێمە لەسوریادا ئاشتی تێدا بەرقەرارە، هۆکاری ئەمەش بۆ بە بنەماگرتنی فکرەکانی ڕێبەرایەتییە. بەدەر لە هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژئاوای سوریا، هەموو هەرێمەکانی دیکەی سوریا لە ناو قەیرانێکی قوڵی شەڕ و ئاڵۆزی و هەڵوەشاندنەوەی کۆمەڵایەتیدان.

کاریگەرییەکی دیاری فەلسەفەی ڕێبەرێتی لەسەر گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەوەیە لەبری ئەوەی گەلان ڕوو لەشەڕ و ململانێی یەکدی بکەن، ڕوویان لە ئاشتی و پێکەوەژیان کرد.

ئەم هەنگاوە زۆر بەتایبەت سەرنجی ژنانی ڕاکێشاوە. ئایە بۆچی ژنان هێندە بە بەرفراوانی لەدەوری کەمپینەکە و فەلسەی ڕێبەرایەتی کۆبوودەبنەوە؟

لە ناو ١٣ ساڵەی شۆڕشدا چەندین شت ڕوویانداوە. شەهیدی زۆمان دا و لە بەرامبەردا دەستکەوتی مەزنمان بەدەستهێناوە. لە هەموو گەلان پێکەوە قۆناغەکەیان تێپەڕکرد و خاوەندارییان لە شۆڕشەکە کرد. تێکۆشانی بنەڕەتی قۆناغەکەش لەلایەن ژنەوە بەڕێوەدەبردرێت. فکری ڕێبەرایەتی دەرگای ئازادی بۆ ژنان ئاوەڵاکرد. بۆیە بە پێشەنگایەتی ژنانی کورد بەرخۆدانێکی مەزن بەڕێوەبرا. ئەم بەرخۆدانە بوو بە زەمینەیەکی بەهێز بۆ تێکۆشانی ئێمە. بۆیە ژنان بە بەهێزی و بەرفراوانییەوە لە دەوری فەلسەفەی ڕێبەرایەتی کۆبوونەتەوە. لە ئێستادا لە ڕۆژئاوا لە هەموو گۆڕەپانە ژیانییەکاندا ئەرکی پێشەنگایەتی بەڕێوەدەبەن. ژن ئەم هێز و ئیرایەدەییەی لە چیەوە بەدەست خستووە؟ بێگومان لە فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆوە. ئامانجی بنەڕەتیمان ئەوەیە بەردەوام بین لە خەبات و پشتگیریدان بە تێکۆشان.

وەک ژنێک کە لەسەرەتای شۆڕشەوە لە ناو تێکۆشاندایت، بڵاوبوونەوەی نەتەوەی دیموکراتیک و فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە  نێو گەلاندا چۆن هەڵدەسەنگێنیت؟

چارەسەری هەموو کێشەکان لە جیهاندا لە ناو فکر و فەلسفەی ڕێبەرایەتیدا هەیە. هەرخۆی ڕێبەرایەتی دەڵێت 'پەرتووکەکانم لە هەرکوێیەک بن، من لەوێم' لە ئێستادا خۆێندنەوەی پەرتووکەکانی ڕێبەرایەتی لە هەموو جێگەیەک هەیە و خاوەنداری لێ دەکرێت. سەختکردنی گۆشەگیری سەر رێبەرایەتیش ترسە بەرامبەر بەم بڵاوبوونەوەی فکر و فەلسەفەی ڕێبەرێتی. چوونکە ڕێبەرایەتی پەردەی لەسەر ڕووی دەوڵەتانی سیستەمی سەرمایەداری لادا.

تاکە ئامانجی دووژمن لەسەختترکردنی گۆشەگیری بۆ ئەوەیە لە ڕێبەرایەتیمان دابڕێنێت، بەڵام وەک دەبینین لە ئێستادا نەک لە کوردستاندا بەڵکو لە هەموو جیهاندا خاوەنداری لە فکری رێبەرایەتی دەکرێت، بۆیە ئەو ئامانجەی دووژمن هەرگیز بەدی نایەت. ڕێبەرایەتی لە پێناو مرۆڤایەتیدا قوربانی دا، بۆیە هەموو گەلانی جیهان قەرزردای ئەون، بۆیە سات بە سات بەشداریکردن لە هەڵمەتی ئازادی ڕێبەرایەتی لە زۆربووندایە.