فەرماندەیەکی حکومەتی دیمەشق کوژرا

لە هێرشی چەتەکانی فەتح ئەلموبین، فەرماندەیەکی حکومەتی دیمەشق گیانی لەدەستدا.

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ (سۆهر) ڕایگەیاند فەرماندەیەکی حکومەتی دیمەشق لە حەلەب کوژراوە.

بەگوێرەی سۆهر، هێزەکانی حکومەتی دیمەشق ناوچەی کەنسەفرەی لە باشووری ئەدلب بە چەکی قورس تۆپباران کردووە. دەربارەی ئەنجامی هێرشەکە زانیاری زیاتر بڵاونەکراوەتەوە.

لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٤ ـەوە لە ئەنجامی ٢١٨ هێرشدا ٢٤٥ سەرباز و کەسی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە.