عەفرین تاقیگەی تاوانەکانی دەوڵەتی تورک

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە مانگی ئابدا ٦٢ کەسی رفاندبوو، لە مانگی ئەیلولیشدا بەردەوامە لە رفاندنی مرۆڤەکان.

هێزی میلیشیاییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کە ناوی 'پۆلیسی سەربازی'ییان لێنراوە و لە ناوچەی عەفرینی داگیرکراو تاوان ئەنجام دەدەن، لە گەڕەکی ئەشرەفیە کەسێکی دیکەیان رفاند. زانرا کە ئەو کەسەی رفێنراوە ناوی مستەفا حەنان محەمەدە و تەمەنی ٤٤ ساڵە و خەڵکی گوندی شەرقیەی ناوچەی بلبلێیە.

٢ی ئەیلول چەتەکانی "ئەمنی"ی دەوڵەتی تورک لە گوندی دێر سوانی ناوچەی شەرا گەنجێکیان بە ناوی عەلی نەبۆ عوسمان تەمەن ٢٥ ساڵ رفاند. بۆ ئازادکردنی ئەو گەنجە کە چارەنوسی نازانرێت، داوای وەک فیدیە داوای ١٠ هەزار دۆلاریان لە بنەماڵەکەی کردووە.

لە ماوەی ٨ مانگدا لانیکەم ٢٧٠ کەس رفێندراون

دەوڵەتی تورک لە ساڵی ٢٠١٨دا بە دواوە لە عەفرین رژێمێکی تیرۆری دامەزراندووە. بە گوێرەی رێکخراوی مافەکانی مرۆڤی عەفرین-سوریا دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لە مانگی ئابدا ٦٢ هاووڵاتی رفاندووە کە ٦ لەوانە ژن بوون. راگەیەندرا کە یەک لەو ژنانەی رفێندراوە لە لایەن چەتەکانەوە دەستدرێژی کراوەتەسەر.

لەنێوان مانگەکانی کانونی دوەم بۆ تەمووزیش لانیکەم ٢٠٨ کەس لە عفرین رفێندران. ١٧ هەزار دار بڕدراونەتەوە. رێکخراوی مافەکانی مرۆڤ بەم جۆرە باسی لە تاوانە سیستماتیکەکانی دەوڵەتی تورک کردبوو: "دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە هەرێمەکە جگە لە کۆمەڵکوژی، رفاندنی مرۆڤەکان، توندوتیژی، فیدیە، دەستبەسەرداگرتنی ماڵ و موڵکی گەل، بە تاوانەکانی فرۆشتنی کەلوپەلی دەستبەسەرداگیراو و قڕکردنی ژینگە مافەکانی مرۆڤ پێشێل دەکات".

لە هەشت مانگدا بە دەیان منداڵ بوونە قوربانی

لە ماوەی هەشت مانگی سەرەتای ئەمساڵدا لە هەرێمەکانی عەفرین و شەهبا لە ئەنجامی تەقینەوەدا ١٥ منداڵ کوژراون و ١٦ منداڵیش برینداربوون، ٤ منداڵ دەستدرێژییان کراوەتە سەر، ٩ منداڵ زیندانی کراون، لە ئەنجامی هێرشی رەگەزی و ئەشکەنجەدا منداڵێک کوژرا، ٦ لەو منداڵانە دەستیرکراوانە برینداربوون، هەشت منداڵیش کە یەکیان ساوا بوو رفێندران، ٦ منداڵیش لە ئەنجامی هێرشدا کوژراون.

هـ . ب