گه‌لی عه‌فرین و شه‌هبا نه‌ورۆزی ٢٠٢٢یان پیرۆز كرد
گه‌لی عه‌فرین و شه‌هبا به جۆش و وره‌یه‌كی به‌رزه‌وه نه‌ورۆزی ساڵی ٢٠٢٢یان پیرۆز كرد و رایانگه‌یاند، نه‌ورۆزی ٢٠٢٢ده‌كه‌ن به نه‌ورۆزی ئازادی رێبه‌ر ئاپۆ.
گه‌لی عه‌فرین و شه‌هبا به جۆش و وره‌یه‌كی به‌رزه‌وه نه‌ورۆزی ساڵی ٢٠٢٢یان پیرۆز كرد و رایانگه‌یاند، نه‌ورۆزی ٢٠٢٢ده‌كه‌ن به نه‌ورۆزی ئازادی رێبه‌ر ئاپۆ.
گه‌لی عه‌فرین و شه‌هبا به دروشمی ‘به ئیراده‌ی گه‌لان نه‌ورۆز ده‌كه‌ینه نه‌ورۆزی ئازادی رێبه‌ر ئاپۆ‘ جه‌ژنی نه‌ورۆزیان له ناوچه‌ی ئه‌حده‌سی شه‌هبا پیرۆز كرد.
پیرۆزباییه‌كه به رێزگرتنی له گیانی شه‌هیدانی ئازادی ده‌ستیپێكرد و دواتریش گوێ له وته‌یه‌كی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان گیرا.
به‌رنامه‌ی جه‌ژنه‌كه به جۆش و وره‌یه‌كی به‌رزه‌وه به‌رده‌وام بوو و تیایدا هه‌موو پێكهاته‌كانی شه‌هبا به ره‌نگی خۆیانه‌وه به‌شداریان كرد.
هه‌روه‌ها گه‌لی عه‌فرین كه ماوه‌ی چوار ساڵه له شه‌هبا خۆراگری ده‌كات و خۆی له هه‌رێمی شه‌هبا ریچكخستووه، باسیان له‌وه‌كرد، كه ئه‌وان له‌م نه‌ورۆزه‌دا وه‌ڵامی دوژمنیان داوه‌ته‌وه و سه‌لماندوویانه كه ئیراده‌ی گه‌ل تێكناشكێنرێت.
له نه‌ورۆزدا ژنانی عه‌فرینیش له‌باره‌ی هه‌ستی خۆیان به‌رامبه‌ر به نه‌ورۆز بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات (ANF) دووان.
ئه‌ندامی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆنگره‌ی ستار ئه‌لیف شێخ محه‌مه‌د قسه‌ی كرد و جه‌ژنی نه‌ورۆزی له رێبه‌ر ئۆجالان و هه‌موو گه‌ل پیرۆز كرد و وتی، " گه‌لی عه‌فرین به هۆی داگیركاری ده‌وڵه‌تی توركه‌وه ئاواره‌ی هه‌رێمی شه‌هبا بوون، به‌ڵام دیسان جه‌ژنی نه‌ورۆز، جه‌ژنی گۆڕانكاری و نوێبوونه‌وه پیرۆز ده‌كه‌ن. له پیرۆزبایی ئه‌م جه‌ژنه‌شدا په‌یامێكیان بۆ جیهان نارد كه بۆ داگیركاری ده‌وڵه‌تی تورك ده‌بێته وه‌ڵام، هه‌موو جیهان ده‌ست له بێده‌نگی خۆیان هه‌ڵبگرن".
ئه‌ندامی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆنگره‌ی ستاری هه‌رێمی عه‌فرینیش فه‌ریده ئیبۆ جه‌ژنی نه‌ورۆزی له رێبه‌ر ئۆجالان، شه‌ڕڤانانی ئازادی و هه‌موو گه‌لانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پیرۆز كرد.
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ژنانی ئازادی شه‌هبا ئه‌مه‌ل سلێمانیش باسی له‌وه‌كرد، كه ئه‌مڕۆ ئه‌وان به‌شدارییان له جه‌ژنی نه‌ورۆز كردووه و له‌گه‌ڵ گه‌لی عه‌فرین كۆبوونه‌وه و جه‌ژنه‌كه‌یان پیرۆز كردووه. ئه‌مه‌ل سلێمان هه‌روه‌ها جه‌ژنی نه‌ورۆزی له رێبه‌ر ئۆجالان و له هه‌موو گه‌لانیش پیرۆز كرد.
هـ . ب