بزوتنه‌وه‌ی گه‌نجانی شۆڕشگێڕ (ته‌جه‌شه) و ژنانی گه‌نجی تێكۆشه‌ره له دژی هێرشه داگیركارییه‌كان و خیانه‌تی په‌ده‌كه سه‌فه‌ربه‌ری به‌رخودانیان راگه‌یاند. گه‌نجان له هه‌رێمه‌كانی فرات و جزیره دوای راگه‌یاندنی سه‌فه‌ربه‌ری بۆ پشتگیری گهرلا ده‌ستیان به رێپێوانی درێژمه‌ودا كرد.
له به‌شداربووان هه‌بوون محه‌مه‌د و مه‌حمود له كۆبانێ و حسێن بهگاری له منبج بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات (ANF) لێدوانیاندا.
هه‌بوون محه‌مه‌د له كۆبانێوه باسی له‌وه‌كرد كه ئه‌وان بۆ پشتگیری گه‌ریلا و مسۆگه‌ركردنی ئازادی جه‌سته‌یی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ئه‌و رێپێوانه درێژه‌یان سازكردووه و تی، "له هه‌رێمی فورات گه‌نجان به جۆشێكی گه‌وره‌وه به‌شداری رێپێوانهكهبوون. جارێكی تر بانگه‌واز له گه‌نجان ده‌كه‌م، ئێمه خاوه‌نداری له به‌رخودانی گه‌ریلا بكه‌ین. رێپێوانهكهمان كۆتاییهات، به‌ڵام چالاكییه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بن. ئێمه‌ی گه‌نج بۆ سه‌فه‌ربه‌ری ئاماده‌ین".
حسێن بهگاری له منبجه‌وه باسی له‌وه‌كرد كه تا كۆتایی پشتگیری له تێكۆشانی گه‌ریلا ده‌كه‌ن و وتی، "ئێمه سڵاو له به‌رخودانی گه‌ریلا له زاپ، ئاڤاشین و مه‌تینا ده‌كه‌ین. بۆ پشتگیری له‌و به‌رخودانه چالاكیه‌كانمان درێژه پێده‌ده‌ین. ده‌وڵه‌تی تورك و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی نۆكه‌ری له به‌رامبه‌ر گه‌ریلا زیانیان به‌رده‌كه‌وێت و شكست ده‌هێنن".
گه‌نجێك به ناوی محه‌مه‌د له كۆبانێوه باسی له‌وه‌كرد، كه ئه‌وان تا كۆتایی له‌گه‌ڵ گه‌ریلادان و بۆ ئه‌وه‌ش به‌رده‌وام له گۆڕه‌پانه‌كان چالاكی ده‌كه‌ن.
هـ . ب