گەلی دەیرەزۆر دژی گۆشەگیری ڕژانە گۆڕەپانەکان

سەدان کەس لە دانیشتووانی گوندەواری دەیرزۆری ڕۆژهەڵات خۆپیشاندانێکی فراوانیان ئەنجامدا دژی نامە هەڕەشەئامێزەکانی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.

هاوشان لەگەڵ دانیشتووان، ئەندامانی دامەزراوە مەدەنییەکان و شێخ و ڕیشسپییان، ئەندامانی کۆمەڵەی ژنانی زنوبیا بەشداری خۆپیشاندانەکە بوون، تێیدا وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرزکرایەوە لەگەڵ لافیتەکان بە درووشمی "ئازادی جەستەیی بۆ ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان"، "بڕوخێ دەوڵەتی داگیرکەری تورک"، "بە پێشەنگایەتی ژنان دیوارەکانی ئیمراڵی دەشکێنین و ڕێبەرمان ئازاد دەکەین".

خۆپیشاندانەکە لەبەردەم مەجلیس هەرێمی ڕۆژهەڵات دەستیپێکرد، بەرەو نەخۆشخانەی گشتی هەژین، لەوێدا خۆپیشاندەران خولەکێک وەستان بۆ گیانی شەهیدان.

سەرۆکی مەجلیسی پارتی سوریای پاشەڕۆژ لە گوندەواری دەیرەزۆری ڕۆژهەڵات، یەحیا عەلی، ڕاگەیاندراوێکی بەناوی گەلی گوندەواری دەیرەزۆری ڕۆژهەڵاتەوە خوێندەوە؛ تێیدا هاتبوو:

"ئێمەی ڕۆڵەکانی دەیرەزۆر، بێدەنگی نێودەوڵەتی بەرامبەر ڕەفتارەکانی حکومەتی تورکی شەرمەزار دەکەین، ئەو ڕەفتارانەی دوورن لە مافەکانی مرۆڤ و بەها نێودەوڵەتییەکانەوە، لەڕێگەی چنینی پیلانگێڕی دژی گەلی سوری بەگشتی".

هەروەها گوتی: "دەوڵەتی تورک دژی هەموو پرۆژەیەکی ئازادی و دیموکراسییە لە ڕۆژهەڵاتی ناوین، دوایین ڕەفتاری نابەرپرسیارانە ناردنی نامەی هەڕەشەئامێزە بۆ ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان".

ڕاگەیاندارەوەکە ڕوونی دەکاتەوە: "حکومەتی ئەردۆگان بەردەوام سیاسەتی دەگۆڕێت، ئێستە نامەی هەڕەشەئامێز دەنێرێت بۆ تەسفیەکردنی جەستەیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان، بەمەش دەیەوێت لە ڕۆژهەڵاتی ناوین کارتەکان تێکەڵ بکات".

هەروەها بانگەواز کرا: "جیهانی ئازاد و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ نەتەوە یەکگرتووەکان ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن بەرامبەر ڕێبەر، ئێمەش هەر مەترسییەک لەسەر ڕێبەر دەخەینە ئەستۆیان، داوای ئازادی جەستەیی دەکەین لە سۆنگەی باوەڕمانەوە بە پرۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک و برایەتی گەلان، کە ئامانجی ئازادکردنی بیر و مرۆڤە لە دەسەڵات و ژیانکردنە بە ئازادی و ئاشتی".

خۆپیشاندانەکە بە گوتنەوەی درووشمەکان بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کۆتایی هات.