گەلی عەفرین و شەهبا بەشداربوون لە مەراسیمی سەرەخۆشی شەهید دیار عەفرین

سەدان کەس لە کۆچبەرانی عەفرین و شەهبا بەشداربوون لە مەراسیمی سەرەخۆشیکردن لە بنەماڵەی شەهید دیار عەفرین، شەڕڤانی هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین.

مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی کانتۆنی عەفرین و شەهبا، مەراسیمی سەرەخۆشییان ڕێکخست بۆ شەڕڤانی هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین، زیاد مەدور (ناسناو: دیار عەفرین) کە ٢٤ ی ئەم مانگە بە ڕووداوێک شەهیدبوو.

خێوەتی سەرەخۆشییەکە لەبەردەم ماڵی شەهید دیار لە شارۆچکەی فافین لە کانتۆنی شەهبا دانرا، سەدان کۆچبەری عەفرین و خەڵکی شەهبا بەشداربوون.

پاش خولەکێک وەستان بۆ گیانی شەهیدان، عەدنان ڕەشید، ئەندامی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید و گەلی عەفرین کرد، گوتی: "با جیهان بزانێت، ئێمە لە بەرخۆدان پاشەکشە ناکەین کە بە فەزڵی ڕۆڵەکانمان تادێت بەهێزتر دەبێت، بەڵێن دەدەین تا دوا دڵۆپی خوێن درێژە بە کاروانەکەیان بدەین".

هەروەها ئەندامی مەجلیسی شارۆچکەی فافین، هێڤین عەلوش، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید دیار کرد و گوتی: "ئێمە خاوەنی خاکێکی پیرۆزین. دەتوانین بەبێ ڕۆڵەکانمان بژین. بەڵام بەبێ خاک و وڵات ناژین".

پاشان ناسنامەی شەهید دیار عەفرین خوێنرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا، مەراسیمەکە بە گوتنەوەی درووشمی ستایشکردنیش شەهیدان کۆتایی هات.