گەلی کانتۆنی کۆبانێ بەشداربوون لە مەراسیمی سەرەخۆشی شەهید ڕوناهی قاری

گەلی کانتۆنی کۆبانێ بەشداربوون لە مەراسیمی سەرەخۆشی گەریلای هەپەگە، شەهید ڕوناهی قاری، بەڵێنیان دووپاتکردەوە بۆ درێژەدان بە ڕێگەی شەهیدان تا سەرکەوتن.

مەراسیمەکە لە گوندی یاراماز لە باشوری کۆبانێ بەڕێوەچوو، بنەماڵەی شەهید ڕوناهی قاری و گەلی کانتۆنی کۆبانێ و ئەندامانی دامەزراوە مەدەنییەکان و کەسایەتی پارتە سیاسییەکان بەشداربوون.

گەریلای هەپەگە، ڕوناهی قاری (یەڵدز شاهین بۆتان)، لە ٢٢ ی حوزەیران، لەکاتی بەرپەرچدانەوەی هێرشی داگیرکەری تورک لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، شەهید بوو.

مەراسیمەکە بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی شەهیدان دەستیپێکرد. پاشان هاوسەرۆکی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان لە هەرێمی فورات، عادل حاجی کەرعۆ، گوتی: "لە بەرەبەیانی مێژووەوە دژی ئەم گەلە ئاشتیخوازە پیلان دەگێڕن، لەم سەردەمەشدا، کاتێک ڕێبەر ئاپۆ دەرکەوت و بە هزر و فەلسەفەکەی گەلانی هەرێمەکەی بەئاگا هێنا، پیلانیان لەدژی گێڕا، ویستیان دووبارە هەبوونی مێژوویی گەلی هەرێمەکە بسڕنەوە، بەڵام شەهیدان وانەی قوربانیدان و فیداکاریان دا بە پیلانگێڕان".

لەکۆتایی قسەکانیدا، بەڵێنی بۆ شەهیدان دووپات کردەوە، لەسەر ڕێگەیان بەردەوام دەبن تا سەرکەوتن.

لەکۆتایی مەراسیمەکەدا، لەنێو هەلهەلەی دایکان و درووشمی "بەرخۆدان ژیانە"، ناسنامەی شەهید ڕوناهی قاری لەلایەن مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی هەرێمی فوراتەوە خوێنرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا.