گەلی كۆبانێ لە دژی هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی تورک خۆپیشاندانیان کرد
لە شاری کۆبانی هاووڵاتیان لە دژی هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی تورک بۆسەرهەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و باشووری کوردستان رێپێوانیان ئەنجامدا.
لە شاری کۆبانی هاووڵاتیان لە دژی هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی تورک بۆسەرهەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و باشووری کوردستان رێپێوانیان ئەنجامدا.
ئەمڕۆ بە سەدان كەس لە دانیشتوانی شاری كۆبانێ لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ، خۆپیشاندانێك-یان لە دژی سیاسەت و هێرشە داگیركارییەكانی دەوڵەتی تورک، ئەنجام دا.
لە خۆپیشاندانەكەدا، كە بە پێشەنگایەتی ئەنجوومەنی هەرێمی کۆبانیەوە ڕێكخرابوو و لە گۆڕەپانی ژنی ئازادەوە دەستی پێكرد تا گۆڕەپانی شەهید عەگید، درووشمەكانی (كۆبانێ و هەدەپە یەكن، مردن بۆ داعش و ئاكپارتی، بە ڕۆحی بەرخۆدانی گارێ بەشی گەریلاكان هەر سەركەوتنە) وترانەوە.
هەر لە خۆپیشاندانەكەدا، فەرحان كۆبانێ، ئەندامی هاوسەرۆكایەتیی هەرێمی كۆبانێ، وتەیەكی پێشكەش كرد و ڕایگەیاند: لە سایەی ئیرادە و بەرخۆدانی گەریلادا، هەموو پیلانەكانی دەوڵەتی توركی داگیركەر، شكست دەهێنن.
ئاماژەی بەوەیش كرد، دەوڵەتی توركی داگیركەر، ئەوانە دادگایی دەكات كە هاوكاریی بەرگریی كۆبانێیان كرد لە دژی داعش ، بۆیە داوای لە هەموو دیمكراتخوازان كرد، لەدژی دەوڵەتی فاشیستی تورک، بوەستنەوە كە دەیەوێت بە ناوی یاساوە دەنگە و ئازا و ئازادەكان، كپ بكات.
ک-ش