گەلی عەرەبیش بە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ راستیی خۆیان ناسی

گەلی عەرەب بیری نەتەوەی دیموکراتیک و برایەتیی گەلانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە ڕووناکییەک بۆ خۆیان دەبینن، ئاماژە بە گرنگیی نەتەوەیەکی دیموکراتیک بۆ گەل دەکەن.

 

گەلی عەرەب، کە لە زۆربەی ناوچەکانی سوریا دەژین، بۆ چەندین ساڵە هیچ بیر و هەڵوێستێکی جیاوازیان جگە لەم وتەی ڕژێمی بەعس نەبیستووە، کە دەڵێت: 'ئێوە دەتوانن بە زمانی خۆتان بدوێن و بخوێنن، ئیدی ئێوە ئازادن'. هەر بیر و رامان، یان هەڵوێستێک، کە بەرامبەر حکومەتی بەعس دەوەستایەوە دەستبەجێ لەناودەبرا. ئەوەش هۆکاری سیاسەتی نێوان ساڵانی ۱۹۷٦ بۆ  ۱۹۸۲ لە ناوچەکەدا بوو، بەڵام ئەم دۆخە پاش ماوەیەک گۆڕا. ئافرێنەری ئەم گۆڕانکارییە ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بوو، کە لەلایەن چەندین گەل و بەشی کۆمەڵگاوە وەک ڕێبەرێک دەبینرێت. بە بیرکردنەوەی لەسەر زۆر بابەت گۆڕانکاریی گەورەی ئەنجامدا و کۆمەڵگەی عەرەبیشی باش ناسی، شیکردنەوەی ستراتیژیی پێشکەشکردن. گەلی عەرەبی، کە فەلسەفەکەیان ناسی، بەشداری ڕیزەکانی تێکۆشان و خەباتی ئازادیی کوردستان بوون و شوێنی خۆیان لە خەباتی هاوبەشدا گرت. عەزیز عەرەب یەکەم نموونەی ئەمە بوو، کە بە تێکۆشان و خەباتی ئازادیی کوردستان ئاشنا بوو و لە ساڵی ١٩٨٣ چووە ڕیزەکانی خەبات و دوای سێ ساڵ شەهید بوو.

بوو بە سەرچاوەی سوودپێگەیاندن و خاوەنداریکردن

ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ساڵانی ۱۹۸۰ و ۱۹۹۰ لە سوریا و لوبنان مایەوە. ئەمەش وای لە کۆمەڵگەی عەرەبی کرد، کە بەم فەلسەفە و خەباتە ئاشنا ببن. لە ساڵی ۲۰۱۰، لەگەڵ بەهاری عەرەبی لە تونس، کۆمەڵگا دژی سیستەمی ڕژێم داوای بەڕێوەبردنی گەلی کرد. مۆدێلی بەڕێوەبەریی دیموکراتیک، کە بە شۆڕشی ۱۹ی تەممووزی ۲۰۱۲ لە ڕۆژئاوا بەدیهات کاریگەریی لەسەر بەشەکانی دیکەی سوریا کرد، هەروەها بۆ وڵاتانی تری عەرەبیش بووە سەرچاوەی سوودپێگەیاندن. کۆمەڵگا لە نزیکەوە لەم مۆدێلە بەڕێوەبەریی ناسی، کە لەسەر بنەمای هزر و فەلسەفەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان دامەزرابوو و بەشدارییان تیادا کرد. فەلسەفەی یەکێتیی گەلان و نەتەوەی دیموکراتیک بەرجەستە بوویەوە. ئەو ڕاستییە کۆمەڵایەتییە، کە ساڵەهای ساڵ لەلایەن عەقڵییەتی دەوڵەت – نەتەوەوە تاڵان دەکرا، جارێکی دیکە زیندوو کرایەوە و مزگێنی بەهارێکی ڕاستەقینەی بە گەلان دا.

دۆخی ژنانی عەرەب دوای ئاشنابوونیان بە ڕامانەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان

ئەمڕۆ سەدان هەزار کەس لە گەلی عەرەب دڵسۆزی بیر و ڕامانەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانن و بۆ ئازادی جەستەیی ئۆجالان هاوکاری دەکەن، لەگەڵ گەلی کورد لە دژی سیستەمی باڵادەست دەجەنگن. کاتێک مرۆڤ بە ناو گەلی عەرەبدا دەگەڕێت، لە گفتوگۆکانیاندا دەڵێن، دوای شۆڕش، دڵسۆزییان بۆ بیرکردن و ڕامان و فەلسەفەکانی ڕێبەرایەتی زیادی کردووە. لە گفتوگۆکانیاندا دەڵێن:

"من خۆم لە پێکهاتەی عەرەبیم، کاتێک من بەرگرینامەکانی ڕێبەرایەتیم خوێندەوەـ زۆرترین سەرنجی من بۆ برایەتیی گەلان ڕاکێشا، کە بناغەی فەلسەفەی رێبەراتییە. بابەتی سەرەکی، کە پێویستە تیشکی بخەینە سەر فەلسەفەی ژیانێکی ئازاد یەکگرتووە. سیاسەت بە فەلسەفەی ژیانی ئازاد. لە بەرگرینامەکانی ڕێبەرایەتی لە بەرامبەر عەقڵیەتی کۆیلایەتی سیستەمی باڵادەست، بیر و ڕامانی ئازاد داهێنراوە."

ئەوانەی بەرگرینامەکانی عەبدوڵا ئۆجالانیان خوێندووەتەوە دەڵێن: "بۆ ژیانێکی ئازاد ئەوە دەستنیشان دەکات، کە دەبێت مرۆڤ لە هەموو ئاستەکانی ژیان تێبگات و خاوەنی ڕێگا و ڕێباز و پەیوەندییەکی ئازادانە بن. ئەو بیر و رامانە کاریگەرییەکی ئەرێنی لەسەر هەموو شتێک دروستکردووە، بۆیە ڕێبەرایەتی لە بەرگی یەکەمی بەرگریکردنامەکەیدا باسی سۆمەر و ئاشوورییەکان دەکات. ڕێبەرایەتی لە یەکەم بەرگرینامەیدا چەندین پێناسە لێکدەداتەوە و شرۆڤەیان دەکات، هەڵسەنگاندن بۆ سەردەمەکانی پێش مێژوو دەکات و ئەو ڕاستییانەمان بۆ ڕوون دەکاتەوە، کە پێچەوانە کراونەتەوە. چیرۆکی ئەو سەردەمە لەگەڵ پەیوەندی و دڵسۆزی مرۆڤ بۆ سروشت پێناسە دەکات. ڕێبەرایەتی بە شیکارییەکانی خۆی چارەسەریی کێشەکان دەستنیشان دەکات".

'ئەم پرۆژەیە، پرۆژەی خوشک و برایەتیی گەلانە'

لە کاتی گفتوگۆکانیاندا دەڵێن: "خۆشەویستی، خوشک و برایەتی و ڕێزگرتن بۆ خۆی دەکاتە بنەما. رێبەرایەتی لە بەرگرینامەی سۆسیۆلۆژیای ئازادی دا سەرنج ڕادەکێشێتە سەر مانای ڕاستەقینەی ئازادی لە فەلسەفەی خوشک و برایەتیی گەلان و هۆکارە ڕاستەقینەکانی کۆیلایەتی دەخاتەڕوو. ئەمە جیاوازیی نێوان مرۆڤی کۆیلە لە سیستەمی سەرمایەداری و مرۆڤی ئازاد دا ڕوون دەکاتەوە. پەیامێکە وەک پەیامی پێغەمبەران بۆ گەلان، چونکە ئێمە لەسەر هەمان زەوین و هەمان هەوا هەڵدەمژین. لە سەرەتای ساڵانی نەوەدەکاندا، پرۆژەی ڕێبەرایەتی پرۆژەی خوشک و برایەتیی گەلان بوو. ڕێزگرتن لە گەل و باوەڕەکانی تری لە هەناوی خۆیدا هەڵگرتبوو. ئەمەش خودی سۆسیالیزمە."

ژ.ت