گەلی تل حەمیس بۆ پشتگیریی قەسەدە ڕێپێوانێکیان ڕێکخست

گەلی ناوچەی تل حەمیس بۆ پشتگیریی قەسەدە ڕێپێوانیکیان ڕێکخست و ڕایانگەیاند: ''سەرکەوتنی ئەمڕۆمان دژی داعش و دەوڵەتی تورک، لە سای فیداکاریی هێزەکانمان و پشتیوانیی گەلی هەرێمەکەیە.''

بە مەبەستی پشتیوانیی لە هێزەکانی سووریای دیموکرات (قەسەدە) هاونیشتمانیانی ناوچەی تل حەمیسی قامیشلۆ ڕێپێوانێکیان ساز دا، خەڵکی ناوچەکە و نوێنەرانی کۆمەڵی مەدەنیی و پارتە سیاسییەکان و ڕیشسپیی هۆزەکان بەشداریی ڕێپێوانەکە بوون، ڕێپێوانەکە لە بەردەم ناوەندی مەجلیسی تل حەمیس دەستی پێ کرد و لە فلکەی سێوامی گرد بوونەوە.
'
یەکگرتوویی گەلی هەرێمەکە و هەسەدە پیلانەکانی تێک شکاند'
لە گردبوونەوەکەدا محەمەد ئەلشەمەری ریشسپی هۆزی شەمەر قسەی کرد و وتی: ''هۆزە عەرەبەکانی هەرێمەکە پشتیوانیی لە کێوماڵی پتەوکردنی ئاساییش دەکەن، ئەلشەمەر لە درێژەدا وتی: ''لە ڕووداوەکانی دێرەزۆردا داوێکی پیلانگێڕانە هەیە. ئەم ڕووداوانە پێشتر پیلانیان بۆ داڕێژرا بوو. ویستیان یەکگرتوویی هۆزە عەرەبەکان و قەسەدە لاواز بکەن و ئارامیی هەرێمەکە بشێوێنن، بەم ڕەنگە ڕێیان بۆ داگیرکاریی هەرێمەکە لە سنووری چەتەکانی دەوڵەتی تورکەوە کردەوە. بەڵام لە سایەی یەکگرتوویی هێزەکانی ئێمە و دانیشتووانی دێرەزۆر ئەم پیلانەمان هەڵوەشاندەوە.''
'
سەرکەوتنەکانمان لە سایەی یەکگرتنی هێزەکانمان و گەلەکەمانە'
عەبدوڵا ئەلسالمی ئەندامی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی هەرێمی تل حەمیس باسی پشتیوانی لە ڕۆڵی قەسەدە لە پاراستنی دەستکەوتەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کرد و وتی: ''سەرکەوتنەکانی ئەمڕۆ دژی چەتەکانی داعش و دەوڵەتی تورک، لە سایەی فیداکاریی هێزەکانمان و یەکگرتووی گەلە.''
ماهیر ئەحمەدی شەڕڤانی قەسەدەش لەم بارەیەوە وتی: ''ئەو شتانەی ئەمرۆ لە میدیاکان باس دەکرێن، ئاژاوە و فیتنەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و ڕێژێمی دیکتاتۆری سوریایە، تا سەرکەوتن لە تێکۆشان بەردەوام دەبین.''
حەدیل ئەلعەبدوڵای ئەندامی کۆنگرەی ستاری تل حەمیسیش پشتگیریی خۆی بۆ قەسەدە دووپات کردەوە و بەڵێنی دا؛ کە لە سەر ڕێی شەهیدان بەردەوام بن. هاووڵاتییان بە درووشمەوە پشتیوانیان لە قەسەدە کرد و بەم شێوە چالاکییە کۆتایی هات.

هـ . ب