گەلی عەین عیسا گۆشەگیریان شەرمەزارکرد

گەلی شارۆچکەی عەین عیسا، بە خۆپیشاندانێک گۆشەگیری و نامەهەڕەشەئامێزەکانی سەر ڕێبەر گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان شەرمەزارکرد.

خۆپیشاندانەکە لەبەردەم مزگەوتی گەورە دەستیپێکرد بەرەو چوارڕیانی شەهید جودی، وێنەی ڕێبەر گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و لافیتەکان بەرزکرانەوە بە درووشمی "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "ئازادی ڕێبەر زامنی دیموکراسی و سەقامگیریی هەرێمەکەیە"، لەگەڵ گوتنەوەی درووشمەکانی "بڕوخێ ئەردۆگان، بژی ڕێبەر ئۆجالان" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "بڕوخێ فاشیزم".

پاش گەیشتنیان بە چوارڕیانەکە، ئەندامی پەیەدە لە کانتۆنی گرێ‌سپی، قەیس زیاب، دووپاتی کردەوە: "درێژەکێشانی گۆشەگیری سەر ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان شەرمەزارییە بۆ هێزە نێودەوڵەتییەکان کە بانگەشەی دادپەروەری دەکەن، دووڕوویان دووپات دەکاتەوە لە جێبەجێکردنی پرەنسیپەکانی دادپەروەری و سەرخستنی ستەملێکراو".

ئاماژەی بەوە کرد، "سیاسەتی دەوڵەتی داگیرکەری تورک گەلانی ئازاد دەکاتە ئامانج، لەپێناو شکاندنی ئیرادەی گەلانی بەرخۆدەر چونکە ڕێبازی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان پەیڕەو دەکەن کە بۆتە هێمای ژیانی هاوبەش و برایەتی گەلان کە خواستی گەلانی هەرێمەکەیە بۆ بەدیهێنانی ئاشتی و چارەسەری کێشەکان".

لەکۆتایی قسەکانیدا، جەختی کردەوە لە بەتینکردنەوەی تێکۆشان و بەرخۆدان تا بەدیهاتنی ئازادی جەستەیی ڕێبەر گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.

خۆپیشاندانەکە بە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بژی بەرخۆدانی زیندان" کۆتایی هات.