گەنجانی عەفرین و شەهبا دژی گۆشەگیری خۆپیشاندانیان کرد

ئەمڕۆ تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕی سوری لە کانتۆنی عەفرین و شەهبا خۆپیشاندانێکیان ڕێکخست دژی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شارۆچکەی فافین لە کانتۆنی شەهبا.

سەدان ئەندامای تەڤگەرەکە لەسەر ڕێگەی نێوان شارۆچکەی فافین و کەمپی بەرخۆدان لە کانتۆنی شەهڤا کۆبوونەوە بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندانێک دژی گۆشەگیری.

خۆپیشاندەران وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئاڵای تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ و یەکێتی ژنانی گەنجیان بەرزکردەوە.

خۆپیشاندانەکە بە درووشمی ستایشکردنی بەرخۆدانی زیندانی ئیمراڵی و شەرمەزارکردنی گۆشەگیری بەرەو کەمپی بەرخۆدان بەڕێکەوت.

لەگەڵ گەیشتن بە کەمپی بەرخۆدان، خۆپیشاندەران خولەکێک وەستان بۆ گیانی شەهیدان، پاشان ئەندامی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ لە کانتۆنی عەفرین و شەهبا، زەلال عەبدۆ، گۆشەگیری و نامەهەڕەشەئامێزەکانی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی شەرمەزارکرد و گوتی: "ئێمەی گەنجانی ڕێبەر ئاپۆ، گۆشەگیری سەر ڕێبەر و بێدەنگی نێودەوڵەتی سەبارەت بە هەڕەشەکانی کوشتنی شەرمەزار دەکەین".

هەروەها زەلال عەبدۆ بێدەنگی نێودەوڵەتی سەبارەت گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان شەرمەزارکرد و گوتی: "پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکانی مافی مرۆڤ کە باس لە مرۆڤایەتی دەکەن، ئەرکی خۆیان بەرامبەر ڕێبەرمان جێبەجێ بکەن کە هەموو ژیانی خستە خزمەتی ڕزگاری گەلانی چەوساوە".

لەکۆتاییدا دووپاتی کردەوە: "وەک گەنجانی شۆڕشگێڕی ڕێبەر ئاپۆ، چالاکی دەکەن و دەڕژێنە گۆڕەپانەکان و گۆشەگیری شەرمەزاردەکەن، تا بەدیهاتنی ئازادی جەستەیی ڕێبەر".