گەنجانی حەلەب بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد ڕێپێوانیان ئەنجامدا

دەیان گەنجی حەلەب بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێپێوانیان ئەنجامدا.

بە درووشمی ناتوانن "ناتوانن ڕۆژەکەمان تاریک بکەن"، یەکێتی ژنانی گەنج خۆپیشاندانێکی لە حەلەب ڕێکخست.

دەیان گەنج و ئەندامان و بەڕێوەبەرانی یەکێتی ژنانی گەنج بەشداری خۆپیشاندانەکە بوون، ئاڵا و وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان بەرزکردەوە لەگەڵ لافیتەکان بە درووشمی "ناتوانن ڕۆژەکەمان تاریک بکەن" و "ژن، ژیان، ئازادی".

خۆپیشاندانەکە لەبەردەم هۆڵی کۆبوونەوەکانی بەشی ڕۆژئاوای گەڕەکی شێخ مەقسوود دەستی پێ کرد، بە گوتنەوەی درووشمی "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "بژی بەرخۆدانی ڕێبەر"، تا گەیشتنە گۆڕەپانی شەهید دەستینا لە بەشی ڕۆژهەڵاتی گەڕەکی شێخ مەقسوود لە حەلەب.

پاش خولەکێک وەستان بۆ گیانی شەهیدان، ئەندامی یەکێتی ژنانی گەنج، ڕیم مەلهەم، ئاماژەی کرد بە گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و گوتی: "٢٥ ساڵە گۆشەگیری سەر ڕێبەرمان بەردەوامە لەگەڵ سەپاندنی سزاکان بەسەریدا".

هەروەها گوتی: "سەرەڕای پێشێلکارییەکان، ڕێبەر تەسلیم نەبوو، بەڵکو تێکۆشانی لەپێناو گەلەکەی بەگوڕتر بوو". جەختی کردەوە لەسەر "درێژەدان بە ڕێگەی شەهیدان تا بەدیهاتنی ئازادی جەستەیی لەڕێگەی چالاکی و سەرهەڵدان و ڕژانە گۆڕەپانەکان".

ئەندامی دەستەی هەماهەنگی ژنانی گەنجی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، هەیفا بەکر، ئاماژەی بەوە کرد، گەنجان بەردەوام دەبن لە سەرهەڵدان و گوتی: " وەک چۆن شۆڕش بە گەنجان دەستی پێ کرد، بەهەمانشێوە، ئازادی ڕێبەر بە دەستی ئێمە دەبێت و بۆ ئەو ئامانجە بەرخۆدان دەکەین".

هەیفا دووپاتی کردەوە، ئەو هێزەی لە ئیرادەی ڕێبەرەوە دەستیان کەوتووە بەسە بۆ بەدیهێنانی ئازادی جەستەیی، لە کۆتاییدا گوتی: "با دەوڵەتی داگیرکەری تورک بزانێت، هەرچەند هەوڵ بدات و گۆشەگیری سەر ڕێبەر توند بکات، ئەمە ئیرادەی گەنجان لاواز ناکات بەڵکو پێداگرتریان دەکات لەسەر پێشڤەچوون".