گەنجانی ڕەقە: ئەنجامنامەی کۆنفرانسی گەنجان دەخەینە بواری جێبەجێکردنەوە

کۆمیتەی گەنجان و وەرزشی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیک لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە پشتگیری لە ئەنجامنامەی کۆنفرانسی گەنجانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا دەکەن.

کۆمیتەی گەنجان و وەرزشی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا  پشتگیری لە ئەنجامنامەی کۆنفرانسی گەنجانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا ڕاگەیاند. لەو بارەوە لەلە لێدوانێکدا وتی:

"لە ڕۆژانی ٨ و ٩ی حوزەیران بە دروشمی "گەنجان و بنیاتنانی داهاتوویەکی ئازاد" کۆنفرانسی گەنجانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا بەڕێوەچوو. لە کۆنفرانسەکەدا ٢٣ بزووتنەوە و ڕێکخستنی گەنجان و نوێنەری ڕێکخستنەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەشدار بوون. یەکێک لە دەرەنجامەکانی کۆنفرانسەکە دامەزراندنی کوردیناسیۆنێکی هاوبەش بوو.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەنجامدانی کۆنفرانسەکە بە پێشەنگایەتی گەنجان دەستپێشخەرییەکی گرنگ و سەرکەوتوو بوو بۆ گەنجان.

هەروەها ڕاگەیەندروە کە ئەنجامنامەی کۆنفرانسەکە ڕوانگەیەکە بۆ گەنجان و کۆمیتەی بەڕێوەبەری دەیانخاتە بواری جێبەجێکردنەوە و گەنجان تێکۆشانیان لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا هەتا مسۆگەر کردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان پەرە پێ دەدەن و پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک بەسەر کەوتن دەگەیەنن."