گەنجانی شەهبا بە چالاکییەک سڵاویان لە بەرخودانی گەریلا کرد
ئەندامانی بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕی سوریا سڵاویان لە بەرخودانی هێزەکانی گەریلا کرد، کە زیاتر لە ٣ مانگە لە بەرامبەر دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا بەرخودان دەکەن.
ئەندامانی بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕی سوریا سڵاویان لە بەرخودانی هێزەکانی گەریلا کرد، کە زیاتر لە ٣ مانگە لە بەرامبەر دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا بەرخودان دەکەن.
سەدان گەنج لە گوندی تل قەراه لە ناوچەى ئەحرەس لە شەهبا کۆبوونەوە و پۆستەرەکانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردیان بەرزکردەوە و دەستیان بە رێپێوانکرد.
چالاکییەکە لە بەردەم بارەگای ئەنجوومەنی بنەماڵەى شەهیدان وەرچەرخا بۆ کۆبوونەوەیەکی جەماوەری و بۆ یادی شەهیدان خولەکێک رێزگرتن راگەیاندرا.
لەوێ بە ناوی بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕەوە ئەحمەد حەسەن وتەیەکی پێشکەشکرد و وتی، هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لەلایەن گەریلاکانەوە پووچ و بێکاریگەر کراوە.
حەسەن وتیشی، لە کەسایەتیی گەریلادا بە تایبەتی گەنجانی کورد دەکرێنە ئامانج و ئەوەشی وت، "لە سایەی بیر و فەلسەفەی ریبەر ئاپۆ ئێمە فاشیزمی دەوڵەتی تورک-مان پووچ کردووەتەوە. ئێمەر هەرگیز سەر دانانەوێنین".
ئەحمەد حەسەن باسی لە تاوانەکانی دەوڵەتی تورک لە عەفرین کرد و وتی، تاوەکو عەفرین ئازاد نەبێت بەردەوام دەبن لە تێکۆشانەکەیان.
چالاکییەکە بە وتنەوەى دروشم کۆتایی پێهات.
ژ.ت