گۆشەگیری و داگیرکاری لە قامشلۆ شەرمەزارکران
کارمەند و ئەندامی شارەوانییەکانی کانتۆنی قامشلۆ ڕێپێوانیان ئەنجامدا و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کوردیان شەرمەزار کرد.
کارمەند و ئەندامی شارەوانییەکانی کانتۆنی قامشلۆ ڕێپێوانیان ئەنجامدا و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کوردیان شەرمەزار کرد.
کۆمیتەی شارەوانییەکانی کانتۆنی قامشلۆ بۆ شەرمەزارکردنی هێرشە داگیرکەرانەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، ڕێپێوانێکی ڕێکخست.
لە ڕێپیوانەکەدا کارمەند و ئەندامی شارەوانییەکانی کانتۆنی قامشلۆ پانکارتیان بە دروشمی “بێ سەرۆک ژیان نابێت، داگیرکەری تێکدەشکێنین، بەها شۆڕشگێرانەکان دەپارێزین، ئازادی بۆ ئۆجالان، ئیرادەی گەل سەردەکەوێت و نا بۆ داگیرکاری” بەرزکردەوە.
ڕێپێوانەکە لە بەردەم شارەوانی و پاراستنی ژینگەی قامشلۆ دەستیپێکرد و چالاکوانان بەدەم وتنەوەی دروشم دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد، تا مەیدانی سۆنی ناوەندی شاری قامشلۆ ڕێپیوانیان کرد، لەوێش سلێمان عەرەب هاوسەرۆکی دەستەی شارەوانییەکانی هەرێمی جزیرە بۆ ئامادەبووان قسەیکرد.
سلێمان عەرەب وتی: ئەمڕۆ دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک دەنگی خۆمان بەرز دەکەینەوە، بە داگیرکردنی سەرێکانی و گرێسپی دەڵێن نا، ئەمرۆ لە سەرتاسەری جیهان دەوڵەتی تورک سەرکێشی شۆڤینیزم، نەژادپەرێستی و داعشپارێزی دەکات.
ف.ق