گۆشەگیری ئیمراڵی و هێرشە داگیرکارییەکان شەرمەزارکران

مەجلیسی گەنجانی پەیەدە و یەکێتی ژنانی گەنج و کۆنگرەی ئیسلامی دیموکراتیک و خەڵکی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، گۆشەگیری ئیمراڵی و هێرشە داگیرکارییەکانیان شەرمەزار کرد.

گۆشەگیری توندی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان و هێرشە داگیرکارییەکان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا شەرمەزارکران.

جەزیرە

گەنجانی پەیەدە لە ڕاگەیاندراوێکدا گوتیان، بۆ بەئامانجگرتنی ئەو گەریلایانەی داستانی قارەمانانە دژی فاشیزم تورل تۆمار دەکەن، دەوڵەتی تورک هەوڵدەدات گوندەکانی کورد لە باشووری کوردستان لە دانیشتووان چۆڵ بکات.

گەنجان بانگەوازیان لە ڕێکخراوە یاساییەکان کرد بۆ شکاندنی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان و مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی وی، ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن.

مەنبەج

مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی کانتۆنی مەنبەج لە یاریگای ٤ ی نیسان ڕاگەیاندراوێکی خوێندەوە.

تێیدا دووپاتکرایەوە سەپاندنی سزای دیسپلینی بۆ ماوەی ٣ مانگی تر لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە و قەدەغەکردنی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە و پارێزەرەکانی، پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤە.

مەجلیسەکە بێدەنگی نێونەتەوەیی بەرامبەر کارەکانی دەوڵەتی تورک دژی زیندانیان سیاسی شەرمەزار کرد و بانگەوازی لە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و سی پی تی کرد، هەڵوەستەی جدی بکەن لەسەر شکاندنی گۆشەگیری و بەدیهێنانی ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان.

ڕەقە

لەم چوارچێوەیەدا، کۆنگرەی ئیسلامی دیموکراتیکی کانتۆنی ڕەقە بە ڕاگەیاندراوێک هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکی بۆ سەر ڕۆژئاوا و باشووری کوردستان شەرمەزار کرد.

تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، دەوڵەتی تورک بەردەوامە لە درۆ و پاساوەکانی، هەمیشە بەدوای پاساو دەگەڕێت بۆ بەدیهێنانی ئامانج و مەرامەکانی. باشترین نموونەش ئەوەیە، کە ١٣ ساڵە لە سوریا ئەنجامی دەدات و دەبینرێت چی بەسەر گەلی سوریا هێناوە.