گۆشه‌گیری و هێرشهداگیركارییهكان له تل حه‌میس شه‌رمه‌زار كران
دانیشتووانی تل حه‌میس له دژی گۆشگیری سه‌ر رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و هێرشه داگیركارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك رێپێوانیان كرد.
دانیشتووانی تل حه‌میس له دژی گۆشگیری سه‌ر رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و هێرشه داگیركارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك رێپێوانیان كرد.
له چوارچێوه‌ی كاردانه‌وه‌كانی دژی گۆشه‌گیری سه‌ر رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و هێرشه داگیركارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك بۆ سه‌ر هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا، به سه‌دان كه‌س له دانیشتووانی تل حه‌میسی قامیشلۆ، ئه‌ندامانی رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان، سیاسه‌تمه‌دار و ریشسپییه‌كانی عه‌شیره‌ته‌كانی هه‌رێمه‌كه رێپێوانێكیان ساز كرد.
رێپێوانه‌كه له به‌رده‌م ناوه‌ندی هاتووچۆ له رۆژهه‌ڵاتی ناوچه‌كه ده‌ستیپێكرد. له رێپێوانهكهدا به‌شداربووان پلاكارد به نوسراو "نه‌مان بۆ پلانگێڕان"، "بژی به‌رخودانی ئیمراڵی" و "ئازادی رێبه‌ر ئۆجالان كلیلی ئاشتی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته"یان به‌رزكرده‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی به‌شداربووان گه‌یشتنه ناوه‌ڕاستی ناوچه‌كه یه‌ك خولهك رێزلێنانیان ئه‌نجامدا، دواتر هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ناوچه‌ی تل حه‌میس خالید ئهنایف بێده‌نگی نێونه‌ته‌وه‌یی له به‌رامبه‌ر تاوانه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك شه‌رمه‌زار كرد و وتی، "هۆكاره هێرشه بێ پسانهوهكان ئه‌وه‌یه كه ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هێرشه‌كان قه‌ده‌غه ناكات. بێده‌نگی نێونه‌ته‌وه‌ییش گڵۆپی سه‌وزه بۆ ئه‌ردۆغان كه تاوانه‌كانی له دژی رێبه‌ر ئۆجالان و گه‌لانی باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا زیاتر بكات".
له‌لایه‌كی تریشه‌وه هاوسه‌رۆكی پارتی یه‌كێتی دیموكراتیك (پهیهه) لقی تل به‌راك غالب ئه‌لسه‌عدون تاوانه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ری له‌سه‌ر خاكی سوریا له‌وانه تۆپباران و كۆچبه‌ركردنی هاوڵاتیان شه‌رمه‌زار كرد.
ئه‌لسه‌عدون به‌م جۆره قسه‌ی كرد: "به‌هۆی سه‌ركه‌وتنی پرۆژه‌ی نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتیك له باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا ده‌وڵه‌ته كۆلۆنیالیستیهكان هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌و هزر و بیركردنه‌وه‌یه له رێگه‌ی ده‌وڵه‌تی تورك كه تاوان له دژی گه‌لان ئه‌نجام ده‌دات، له‌ناو ببه‌ن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ترسن ئه‌وه به جیهاندا بڵاوبكرێته‌وه.
ئه‌لسه‌عدون باسی له‌وه‌كرد كه پێویسته بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئامانجی شه‌هیدانی ئازادی و یه‌كسانی تێكۆشان به‌رزبكرێته‌وه.
رێپێوانه‌كه به دروشمه‌كانی سڵاوكردن له به‌رخودانی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان كۆتایی هات.
هـ . ب