گۆڤەند و شایی نەورۆز لە شەهبا

لە گوند و ناوچەکانی هەرێمی شەهبا ئاگری نەورۆز کرایەوە و بە گێڕاندنی گۆڤەند و هەڵپەڕکێ نەورۆزیان پیرۆز کرد.

کۆچبەرانی عەفرین و دانیشتوانی شەهبا لە ناوچەکانی کەفەر نایا و ئەحرەس و گوندی ئوم هۆش لە ناوچەی ئەحرەس ئاگری نەورۆزیان کردەوە. گۆڕەپانی نەورۆز بە وێنەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و شەهیدان ڕازێنرابوویەوە.

هاووڵاتیان بە دەوری ئاگرەکەد گۆڤەند و شاییان گێڕا و نەورۆزیان پیرۆز کرد.

ژ.ت