گوندێکی دێرەزۆر لە چەتەکان پاککرایەوە

قەسەدە ڕایگەیاند، "گوندی حەوایج-ی سەر بە شارۆچکەی زیبان لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر، بە تەواوی لە چەتەکان پاککرایەوە".

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوکردەوە، "گوندی حەوایج-ی سەر بە شارۆچکەی زیبان لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر، بە تەواوی لە چەتەکان پاککرایەوە".

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنەکەدا، ٤ چەتەی سەر بە گروپی 'دیفاع ئەل وەتەنی' دەستگیرکراون و ئۆپەراسیۆنەکەش لە ناوچەکە بەردەوامە.

جێی باسە قەسەدە لە ٢٧ی ئابەوە، لە ناوچەی دێرەزۆر ئۆپەراسیۆنێکی لە دژی چەتەکانی داعش و بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان لە ژێر ناوی 'چەسپاندی ئاسایش' دەستپێکردووە.