گوندێکی شەرا بە چڕی تۆپباران دەکرێت

گوندێکی ناوچەی شەرای سەر بە کانتۆنی عەفرین، لەلایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە بە چەکی قورس تۆپباران کرا.

بەگوێرەی زانیارییەکان، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە هاوەن و گولـلە تانک گوندی شەوارغە-ی سەر بە ناوچەی شەرای عەفرینی تۆپباران کردووە.

ھەر بە پێی ئەو زانیاریانە درەنگانی شەوی ڕابردوو، لە بنکەکانی داگیرکەران لە عەفرین و عەزازەوە، بە زیاتر ٨٠ گولـلە تانک و ھاوەن گوندی شەوارغە تۆپباران کراوە. ھاوکات بە ھۆی هێرشەکانەوە زیانی زۆری ماددی بەر موڵک و ماڵی گوندنشینان کەوتووە.

ژ.ن