هاوسەرۆکی تەڤ دەم: هێرشی سلێمانی چەندین لایەن لەخۆ دەگرێت

روکەن ئەحمەد هاوسەرۆکی تەڤ دەم رایگەیاند، ئامانجی هێرشی ٧ی نیسان بۆ سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی چەندین لایەن لەخۆ دەگرێت و وتی، " یەکێتی نەتەوەیی کورد و ئەو هێزانەی کە لەدژی داعش شەڕیان کرد کرانە ئامانج."

حکومەتی ئەنقەرە لە ٣ی نیسانی ٢٠٢٣دا گۆڕەپانی ئاسمانی و گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی داخست، ٧ی نیسانیش بە درۆن هێرشی کردە سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی. دەوڵەتی تورک کە دەتوانێت لە هەموو دەڤەرێکی باشوری کوردستان هێرش ئەنجام بدات، پێشتریش لە سلێمانی زۆر شوێنی نیشتەجێبوونی خەڵکی مەدەنی و دەزگای خزمەتگوزاری کردبووە ئامانج.

روکەن ئەحمەد هاوسەرۆکی تەڤگەری کۆمەڵگەی دیموکراتی (تەڤدەم) بۆ ئاژانسەکەمان هەڵسەنگاندنی بۆ هێرشی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی و ئامانجەکانی هێرشەکە کرد.

روکەن ئەحمەد باسی ئەوەی کرد کە رێکەوت نییە لە کاتێکدا کە چاوپێکەوتنی نێوان قامشلۆ و سلێمانی لەبارەی یەکێتی نەتەوەیی کورد هێرشەکە ئەنجامدراوە و وتی، " ماوەیەکە لەبارەی یەکێتی نەتەوەیی کورد کۆبونەوە و هەوڵدان هەیە. سەردانی بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانیش بۆ رۆژئاوای کوردستان لەسەر ئەم بناغەیە بوو. لە نێوان سلێمانی، قامشلۆ و ئامەد ترافیکێک هەیە. بە تایبەتی هەرێمی سلێمانی بۆ لێکۆلینەوەی یەکێتی نەتەوەی کورد شوێنێکی گرنگە. بە ئامانجگرتنی فڕۆکەخانەی سلێمانی لە راستیدا بە واتای ئەوە دێت کە یەکێتی نەتەوەی کورد کراوەتە ئامانج. ویستیان خەباتی یەکێتی نەتەوەیی ئاستەنگ بکەن. بێگۆمان رێکەوت نییە کە ئەم هێرشە لە کاتێکی بەم شێوەیەدا ئەنجامدراوە."

ئامانجەکانی هێرشەکە

روکەن ئەحمەد ئاماژەی بە ئامانجی هێرشی ٧ی نیسان بۆ سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی لەلایەن دەوڵەتی فاشیستی تورک و هاوکارەکانی کرد و وتی، " ئامانجەکە لێدانە لە یەکێتی نەتەوەیی کورد کە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەموو مرۆڤایەتی هیوا و ئیلهام، هیوا و چاوەڕوانیە بۆ گەلەکەمان کە یەکێتی نەتەوەیی بەهێز دەکات، ئامانجیان تێکشکاندنی لایەنە ئاشتیخواز بوو و دەیانەوێت ئارامی ناوچەکە تێک بدەن. لەلایەکی دیکەوە ئامانجەکە ئەوە بوو کە لە هەڵبژاردنی ١٤ی ئایاردا لە باکوری کوردستان و تورکیا دەنگ بەدەست بهێنن و دەیانەوێت کاریگەری لەسەر خەباتی کورد و تێکۆشانی کورد لەدژی داعش دروست بکەن کە  بووەتە بەڵای سەری هەموو جیهان. ( دیارە کە ئەو گروپەی کراوەتە ئامانج لەدژی داعش شەڕی کردووە.)

روکەن ئەحمەد هەروەها هۆشداری بە پەدەکە دا کە دەیەوێت ئەم هێرشەی سەر کورد و هەموو گەلانی هەرێمەکە کە مەترسی گەورە دروست دەکات، رەوایەتی پێبدات و وتی، " ئێمە راگەیەندراوی پەدەکە بۆ رەوایەتیدان بە ئەم هیرشەی دەوڵەتی تورک راست نابینین و هۆشداری پێدەدەین. گەلەکەمان لە باشوری کوردستان بە تایبەتی گەلەکەمان لە سلێمانی هەستیارە. دەزانن ئەم هێرشە بە واتای چی دێت و ئامانجەکەی چییە."

ف.ق