هاووڵاتیانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیان ئیدانەکرد
لە چند شاری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ، هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی تورک بۆسەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ئیدانەکرا.
لە چند شاری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ، هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی تورک بۆسەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ئیدانەکرا.
لە شارەکانی قامیشلوو، تل کۆچەکر و شەهبای باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەندامان و چالاکانی رێخکراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و هاووڵاتیان لە دژی هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی تورک ڕژانە سەرشەقام و دەوڵەتی تورکیان ئیدانەکرد.
لە شارۆچکەی تل کۆچەر هاووڵاتیان بە هەڵگرتنی پانکاردی " نا بۆ بێدەنگی نێو نەتەوەیی لەهەمبەر قڕکردنی گەلی کورد" ، " نە بۆ داگیرکاری تورکیا و داعش" یان بەرزکردەوە.
قامیشلوو
لە شاری قامیشلوو بە پێشەنگایەتی کۆنگرەی ستار بە راگەیەنراوێک هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەرهەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ئیدانەکرا.
راگەیەنراوەکە لە گەڕەکی جوودی قامیشلو خوێندرایەوە و لە راگەیەنراوەکەدا لەلایەن هەموو پێکهاتەکانی هەرێمەکەوە هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک ئیدانە کرا.
لە کانتۆنی شەهباش بۆ هەمان ئامانج بە دەیان ئەندامی یەکێتی ، ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی لە بەردەم ناوەندی یەکێتی ناوچەی ئەحداسی کانتۆنی شەهبا کۆبوونەوە.
ڕاگەیەنراوێک بە زامانەکانی کوردی و عەرەبی لە لایەن ئەندامی یەکێتی ئێزدییانی ئۆرڤان مەنان خوێندرایەوە خوێندرایەوە.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ئیدانەکرا.
ک-ش