بەپێی ئاژانسی سانای فەرمی حکومەتی دیمەشق، کاردانەوەی لەسەر گەڕانەوەی یەک ملیۆن پەنابەر بۆ سوریا لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە هەیە، وەزیری دەرەوەی سوریا لەوبارەیەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە: "لێدوانەکانی سەرۆکی تورکیا گەمەی هێرشبەرانەی ئەو ڕژێمەیە لە دژی یەکپارچەیی و گەلی سوریا".
لە درێژەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "ئێمە وەک حکومەتی سوریا ئەو پلانانە ڕەتدەکەینەوە و داوا لە دەوڵەتان دەکەین، کە پشتگیری لەو پرۆژە تاوانکارییەکانی ڕژێمی تورکیا نەکەن".
"ناوچە ئەمنییەکان دەکاتە ناوچەى داگیرکراو و کۆلۆنی"
بە وتەی سەرۆکی دەوڵەتی تورک لە ساڵی ٢٠١٦ەوە و لەگەڵ ئۆپەراسیۆنە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک دا، ٥٠٠ هەزار سوری لە ناوچەکانی ئۆپراسیۆن و ناوچە داگیرکراوەکان دا بڵاوکراونەتەوە، کە بە "ناوچەی ئارام" پێناسەی دەکەن.
وەزارەتی دەرەوەی سوریاش کاردانەوەی پیشاندا و ڕایگەیاند، دروستکردنی ئەو ناوچانە لە ژێر چەقۆی پاراستنی ناوچە سنورییەکانی نێوان سوریایە، بەڵام بە چەقۆی داگیرکەری و بە کۆلۆنیکردن و دروستکردنی بنکەى سەربازی و بە ئەنجامدانی هێرش و تیرۆر لە دژی گەلی سوریا ئەنجام دەدرێت.
ژ.ت