هەپەجە بە ڕێپێوانێک پشتگیری خۆی بۆ هەنگاوەکەی کەجەکە دەربڕی
ئەندامانی هەپەجە لە قامشلۆ بە ڕێپێوانێکی فراوان پشتگیری خۆیان بۆ هەنگاوەکەی کەجەکە بە دروشمی 'بەسە بۆ گۆشەگیری، فاشیزم و داگیرکەری، کاتی ئازدیە' دەربڕی.
ئەندامانی هەپەجە لە قامشلۆ بە ڕێپێوانێکی فراوان پشتگیری خۆیان بۆ هەنگاوەکەی کەجەکە بە دروشمی 'بەسە بۆ گۆشەگیری، فاشیزم و داگیرکەری، کاتی ئازدیە' دەربڕی.
بە دەیان ئەندامی هێزەکانی پاراستنی جڤاکی (هەپەجە) لە کانتۆنی قامشلۆ بە ئامانجی پشتگیریکردن لە هەنگاوەکەی کەجەکە بە دروشمی 'بەسە بۆ گۆشەگیری، فاشیزم و داگیرکەری، کاتی ئازدیە' ڕێپێوانێکیان ئەنجامدا.
لە ڕێپێوانەکەدا پانکارتی 'ئێمە پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ٩ی تشرینی یەکەم شەرمەزار دەکەین'، ' ١٠ی تشرینی یەکەم دەکەینە ڕۆژی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ' ، 'بژی بەرخۆدانی ئیمڕالی ' ، 'ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ' و وێنەکانی ڕێبەری گەلی کوردیان بەرزکردەوە.
چالاکوانان گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کوردیان شەرمەزار کرد و ڕایانگەیاند کە تا ئۆجالان ئازاد نەبێت، چالاکیەکەیان بەردەوام دەبێت و هەموو کاتێک لەسەر هێڵ و هزری ڕێبەرەکەیان دەژین.
ڕێپێوانەکە لەبەردەم ماڵی گەل لە گەڕەکی عەنتەریە ڕاگیرا و بۆ میتینگ گۆڕا، لە میتینگەکەدا عەبدولکەریم سارۆخان ئەندامی ئەنجومەنی گشتی پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە) قسەی کرد.
سارۆخان باسی ئەوەی کرد کە ئەم جۆش و خڕۆشە شایەنی ئەم سەردەمەیە کە تێیدا دەژین و وتی،" لەم سەردەمەدا بڕیاری لەناوبردنی ئێمە دراوە و ئێمەش بڕیاری زیندووکردنەوەی خۆمانمان داوە و بڕیاری بەرخۆدانمان داوە و پێویستە هەموو کەسێک بزانێت کە بەرخۆدان دەکەین."
سارۆخان ڕاشیگەیاند کە هەڕەشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەبەرانبەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، لە ئەنجامی بەهێزی نییە، بەڵکو بەهۆی لاوازیەتی.
میتینگ بە وتنەوەی دروشمی 'بژی سەرۆک ئاپۆ' کۆتایی هات.
ف.ق