هەر هەناسەیەکی سترانێکی ئازادی بوو

شەهید زیلان کە بە ڕۆحێتەوە سترانەکانی ئازادی دەچڕییەوە، هەر هەناسەیەکی سترانێکی بەرخۆدان بوو. لەو کاتەی بە ڤینی خۆیەوە حورمەتی ئازادی بڵندکرد، ناوەکەی لەناو ڕیزەکانی بەرخۆداندان یاد دەکرایەوە.

شەهید زیلان گۆیی

زیلان زۆزان گۆی (لەیلا پاکسۆی) لە ساڵی ٢٠١٥دا بەشداری ناو تێکۆشانی ئازادی بوو. بەم هەنگاوەیەوە وەک ژنێکی بوێر لەناو یادەوەری مرۆڤدا جێگەی گرت. چاوە ئەڤیندارییەکانی و هەڵوێستی بە بڕیارداری لە تێکۆشانی ئازادی و دادپەوەریدا هێز و ئیرادەیان دەدا بە زیلان. زیلان لە ١٧ی ئەیلولی ١٩٩٠دا لە بنەماڵەیەکی وڵاتپارێزی گۆیدا هاتە دنیاوە.

چاوانی پڕبوون لە هیوا

کەسایەتێک کە بە رۆحی تێکۆشانییەوە دەرکەوتبوو، چاوەکانی پڕ لە باوەڕ، گڕوتینی ناو دڵی لە دەوروبەرەکەیدا هەست پێدەکرد. تێکۆشینەکانی وەک ئەو چیایە بڵند بوو بە ناوی ئەوە ئەناسران و وەک ئەو چەمانەی بەناوی ئەوەوە دەناسران بە جۆشبوو. بە هەنگاوەکانی کە ڕەگداکوتاوی ناخی زەیبوو، شنەبای شۆڕش بە دەورییدا دەخولایەوە. ئەوە هیواییەی کە لە چاوەکانیدا دەهێنایە بوون، وەک خونچە گوڵی بەرایی بەهار دەشنایەوە. دەبڕین و هاوارەکانی لەسەر لوتکەی چیاکان بۆ ئازادی بوو. هەر ساتێکی ژیانی داستانێکی بەرخۆدان بوو.

پێ بە پێ نزیکی ئازدی دەبووەوە

بە رۆحێتی داستان ئامێزییەوە، وەک تیرێک تیژڕەو بەرەو ئازادی دەچوو. تەلیسمە شاراوەکانی ناو چاوەکانی وەک ئەستێرە لە تاریکی شەودا دەبورسکایەوە. بە هەر هەنگاوێکی ژیرانە، تاشە بەرد و ئاستەنگییەکانی تێپەڕ دەکرد. بە خێرایی ئەزموونەکانیەوە بۆ پاشەڕۆژێکی ڕووناک خەباتی دەکرد. ڕامانی تێکەڵ بە هۆشی وەکو شنە بایەک کە لەناو هەورەکاندا سەمادەکات، ئازاد بوو. هیچ ئاستەنگی و هیچ زەحمەتییەک نەیدەتوانی هەنگاوەکانی بڕیارداری هێواش بکاتەوە. شەهید زیلان نەک تەنها بەجەستەییەوە بەڵکو بە ڕۆحی خۆیەوە دەجەنگا. ستراتیژییانە بیری دەکردەوە. لە شوێن و کاتی گونجاودا چالاکی ئەنجام دەدا. هەر جوڵە و بزووتێکی وەک شانۆیەک بوو، هەر هەنگاوێکی ژیرانەی هەنگاوی نزیکبوونەوە بوو لە ئازادی.

لە ژیان و جەنگیشدا نمونەی فەرماندارێکی ژیر و زیرەک بوو

ئەو دڵێکی هەبوو کە باوەڕی بە هاوڕێکانی بوو. باوەشی خۆی بۆ ئەڤین کردبووە و بۆ هاوڕێیانی ببووە پەناگەیەک. نیگا پڕ لە متمانەکانی دڵی هاوڕێکانی گەرم دەکردەوە. هاوڕێکانی لە هەڵوێستی و ئارامگرتووی و تێگەیشتی درووستی شەهید زیلانەوە ئیلهامیان وەردەگرت. ئەو کەسانەی لە تەنیشتی زیلانەوە بوون، وەک ئەوەی لە ناو قەڵایەکەوە لە سەختییەکان بڕوانن، ئارامگربوون. زیلان بە کۆتا بڕیاردارییەکانەوە هێزی دەدا بە هاوڕێکانی خۆی. لە گۆڕەپانەکانی جەنگا وەک دەروێشک سەمای دەکرد، لە هەر هەنگاوێکی جێگیریدا ستراتیژ و تاکتیکی شەڕی ئاشکرا دەکر. وەک فەرماندارێکی ژیر  و زیرەک لەناو دەنگی شەڕدا ئارامی خۆی ڕادەگرت و دوابەداوی بیرکردنەوە، بڕیاری وەردەگرت و هەموو کاتێک هەنگاوێک لە پێش بوو.

نمایندەنی ئاگری پیرۆزی ئازادی کرد

هەمووانی لە ڕۆحیدا جێگە دەکردەو و هی هەمووان بوو و سنورەکانی تێپەڕدەکرد. ئەو دار چنارێک بوو کە تەنانەت لەناو دڕندایەتی شەڕدا ئەڤین و یەکگرتووی پەروەردە دەکر. وەک ژنێکی بەهێز لە بەرامبەر وێرانکارییەکانی شەڕدا بە بریارداری و هێزی خۆیەوە سەختییەکانی تێپەڕدەکرد و دەبووە سیمبۆڵی بوێری. زیلان کە بە ئیرادە و بە بڕیاربوو، هەموو کات بوێری و بەرخۆدانی دەنواندەوە و ئاگری پیرۆزی ئازادی زیندوو ڕاگرت.

هەرکاتێک کە گۆڤەندی دەکرد کەیف و خۆشی دەدا بە دەوربەرەکەی. هەرکاتێک زیلان قاچەکانی دەجوڵایەوە جۆشێکی گەورەی دەخستە ناو دڵەکانەوە و ڕێتمی میوزیکی هیوای گەورەتر دەکرد.

وەک ڕووبارێکی بەجۆش دەبزووت

وەک ڕۆحە بوێرەکەی، هەموو کاتێک هەنگاوەکانی لە جوڵەی بە جۆشدا بوون. ڕۆحی بە جۆشی هەموو کاتێک لە چاوەڕوانی ئەو ڕۆژەدا بوو کە تۆڵەی گەل و هاوڕێیانی لە دووژمن بکاتەوە. زیلان بۆ لەناوبردنی دووژمن وەک ڕووبارێک دەبزووت. هەر هەنگاوێکی ستراتیژانەی خەونی دووژمنی لەناودەبرد، هیوای گەلانی مەزن دەکرد و تۆوی ئازادی دەچاند. بە ڕۆحی ئازادیخوازییەوە بوو بە سیمبۆڵی ئازادی. بە رۆحییەوە ژیانی میلیتانی بەهای پیرۆزی ئازادی و دادپەرەوەری نمایش کرد و هێزی بەرخۆدان و تێکۆشانی پیشاندا.

لە منبجەوە هەتا شەهبا تێکۆشا

شەهید زیلان بە خەباتی خۆی جێپەنجەیەکی بێکۆتایی لە دڵی هەڤاڵانی بەجێهێشت. ناوی ئەو یەکێک بوو لە بەنرخترین نۆتەکانی گۆرانی ئازادی کە لە قووڵایی مێژوودا دەنگی دایەوە. هەرگیز لە خەباتی ئازادیدا هەستی بە تەنیایی نەکردووە، لە خەباتی خۆیدا بە چەندین سەختی تێپەڕیوە، چەندین بەربەستی شکاندووە و شانبەشانی هەڤاڵانی خەباتی کردووە. بەشدارییەکی چالاکانەی لە هەڵمەتی منبەجدا کرد. لە ساڵی ٢٠١٦ بەشداری لە کەمپەینی شەهبای کرد کە لە ساڵی ٢٠١٥ دەستی پێکرد و ڕۆڵێکی گرنگی لە سەرکەوتنی هەڵمەتەکەدا بینی. ڕۆژی ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ لە گوندی شەیالێی شەهبا شەڕێکی گەورەی لەدژی چەتەکان کرد و پەیوەندی بە کاروانی شەهیدانەوە کرد.