هێرشێک لە تربەسپی، ٣ شەهید و ٢ بریندار

بەگوێرەی ڕاگەیاندراوێکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی تورک دوو ئۆتۆمبیلی لەسەر ڕێگەی شارۆچکەی تەل مەعروف کردۆتە ئامانج، بەهۆیەوە ٣ شەهید و ٢ بریندار هەن.

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی داگیرکەری تورک لەسەر ڕێگەی نێوان گوندی خەزنە و شارۆچکەی تەل مەعروف لە باشوری گوندەواری تربەسپی دوو ئۆتۆمبیلی کردە ئامانج.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە، شەهیدبوونی ٣ کەس و برینداربوونی ٢ کەسی تری ڕاگەیاند.

لە دەقی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە:

"لە درێژەی پێشێلکارییەکانی داگیرکەری تورک بۆ سەر هەرێمەکانمان، ئەمڕۆ، پێنجشەممە ٢٧ ی تەمموز، فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی داگیرکەری تورک لەسەر ڕێگەی نێوان گوندی خەزنە و شارۆچکەی تەل مەعروف، دوو ئۆتۆمبیلیان کردە ئامانج، بەهۆیەوە ٣ هاوڵاتی شەهیدبوون و ٢ هاوڵاتی برینداتربوون.

دواتر هەموو زانیارییەکان بڵاودەکرێنەوە".