هێرشەکانی سەر منبج تێکشکێندران، دەیان چەتە کوژران

ئەنجوومەنی سەربازی منبج ڕایگەیاند، ئەو هێرشانەیان تێکشکاندووە، کە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر گوندەکانی باکووری ڕۆژئاوای منبج ئەنجامی داوە و دەیان چەتیان کوشتووە.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ئانها (ھاوار نیوز)، کە پشتی بە سەرچاوەکانی ئەنجوومەنی سەربازی منبج بەستووە، "چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورک ڕۆژی چوارشەممە، ٦ی ئەیلول کاتژمێر ١٢:٠٠، بە چەکی قورس هێرشیان کردووەتە سەر گوندەکانی بویھج، بوغاز کە دەکەونە باکووری ڕۆژئاوای منبج.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەنجومەنی سەربازی بەرپەرچی هێرشەکانی دایەوە و شەڕێکی دژوار ھاتە ئاراوە. هێرشەکان لەوێ تێکشکێندران.

ھەر وەک ڕاگەیەندراوە، "ئەنجومەنی سەربازی لە ناوچەیەکی بەرفراواندا ڕێوشوێنی گرتووەتەبەر و دەیان چەتە کوژراون".

ئەنجومەنی سەڕبازی ڕۆژی ٥ی ئەیلول له ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، چەتەکانی دەستەی تەحریر شام سەر بە بەرەی نوسره به پاڵپشتی دەوڵەتی تورک له ھەندێک لە گوندە داگیرکراوەکان کە دەکەونە ڕۆژئاوای شارەکە جێگیر کراون.

گوندەکانی عەین عیسا تۆپباران کران

لە لایەکی دیکەوە ڕاگەیەندراوە، سوپای تورکی داگیرکەر نزیکەی کاتژمێر ٠٢:٠٠ بە چەکی قورس گوندەکانی سێگیرۆ، حەویجە، سەفاوییە و جەهبەل لە ڕۆژئاوای ڕۆژهەڵاتی عەین عیسا کردووەتە ئامانج. تا ئێستا لەبارەی زیانەکانی ئەو ھێرشانە زانیارییەکی ورد نەخراوەتەڕوو.

ژ.ن