هێرشکرایە سەر بارەگای هێزەکانی ئەمریکا لە حەسەکە

لە شاری حەسەکەی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا هێرش کرایە سەر بارەگایەکی سەربازی هێزەکانی ئەمریکا.

بەگوێرەی زانیارییەکان لە رێگەی فڕۆکەی بێفرۆکەوانی هێرشبەرەوە بارەگایسەربازی هێزەکانی ئەمریکا لە حەسەکە کراوەتە ئامانج.

تائێستا هیچ زانیارییەک لە بارەی زیانەکانی ئەو هێرشە رانەگەیەندراون.

لە ١٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردووەوە هێرشەکان بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا چڕبوونەوە.

گروپی خۆڕاگری ئیسلامی لە عێراق کە بە گروپێکینزیک لە ئێران دادەنرێت بەرپرسیارێتی ئەو هێرشانەی لە ئەستۆ گرتووە و لە ماوەی رابردووشدا چەند جارێک ئەمریکا گروپە ملیشیا شیعەکانی سەر بە ئێرانی لە عێراق بۆردومان کردووە.

هـ . ب