هێرشێکی هەمەلایەنەی لە دژی ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوەدەچێت
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە تۆپ و هاوەن هێرش دەکاتە سەر شەهبا، تل ڕەفعەت، تل تەمر و دربەسییە.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە تۆپ و هاوەن هێرش دەکاتە سەر شەهبا، تل ڕەفعەت، تل تەمر و دربەسییە.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر تل ڕەفعەت و گوندی مەدیۆن لە ڕۆژئاوای شەهبا و گوندی درارا لە ڕۆژهەڵاتی تل تەمر بە تۆپ و هاوەن بۆردومان دەکات.
هاوکات دەوڵەتی داگیرکەر ڕاستەوخۆ تەقەی لە کرێکارانی کشتوکاڵی کرد، کە لە گوندی چەتەلێ لە ناوچەی درباسییەى حەسەکەدا لەسەر زەوییەکان و کێڵگەکاندا کاریان دەکرد.
لە گوندەکانی دردارا و تل ڕەفعەت بەهۆی بۆردومانەکەوە چەند ماڵێک زیانی بەرکەوتووە.
ژ.ت