هێرشی دەوڵەتی تورك بۆ سەر گوندەكانی عەین عیسا شكستی پێهێنرا

ئەنجوومەنی سەربازیی گرێ سپی رایگەیاند؛ هەوڵێكی چەتەكانی دەوڵەتی داگیركەری تورك بۆ سەر گوندی مەشرەفێ لەعەین عیسا شكستی پێهێنرا.

چەتەكانی دەوڵەتی توركی داگیركەر شەوی رابردوو هەوڵیاندا بكەونە گوندی مەشرەفێ لەناوچەی عەین عیسا، بەڵام بەخۆڕاگری و بەرخۆدانی شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازیی گرێ سپی هەوڵەكانیان پووچەڵكرایەوە و شكستیان پێهێنرا.

هەروەها لەلایەكی دیكەوە ئەرتەشی توركی  داگیركەر و چەتەكانی گوندەكانی؛ جەدیدە، فاتسا، مەشرەفێ، هیشێ و دەوروبەری ناوەندی ناوچەی عەین عیسایان بەخەستی تۆپباران كرد.

ژ.ت