هەرەئە بۆ گۆڕستانی شەهیدانی عەفرین چالاکی ئەنجامدا: ١٢ داگیرکەر کوژران
هێزەکانی ڕزگاری عەفرین لە عەفرین، باب و عەزاز لە داگیرکەرانیاندا. راگەیەنرا کە لە ئەنجامی چالاکیەکاندا ١٢ چەتەی تورک کوژراون.
هێزەکانی ڕزگاری عەفرین لە عەفرین، باب و عەزاز لە داگیرکەرانیاندا. راگەیەنرا کە لە ئەنجامی چالاکیەکاندا ١٢ چەتەی تورک کوژراون.
هێزەکانی ڕزگاری عەفرین (هەرەئە) لەبارەی چالاکیەکانی ١٩ و ١٩ تەمموز راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
بەپێی راگەیەنراوەکە، ١٦ی تەمموز لە گوندی عەلەمداری ناوچەی ڕاجۆ، یەکینەکانی شەهید ئاڤێستا چالاکیان ئەنجامداوە.
بەپێی راگەیەنراوەکە لە چالاکیەکەدا ٣ چەتە کوژراون و چەتەیەکیش بریندار بوو.
هێزەکانی ڕزگاری عەفرین باسی ئەوەشی کرد کە ١٨ی تەمموز لە شاری عەفرین لە گەڕەکی ڤیلات چالاکی سابۆتاژیان ئەنجامداوە. لەو چالاکیەشدا کە لە ئۆتۆمبێڵێکی داگیرکەراندرا، ٢ چەتە کوژراون.
لە بەردەوامی راگەیەنراوەکەدا لەبارەی چالاکی ١٩ی تەمموزیش ئەم زانیاریانە بڵاوکرایەوە:
"لە هەرێمی باب لەدژی چەتە داگیرکەرەکان چالاکی ئەنجامدرا. لە ئەنجامی چالاکیەکەدا ٢ ئۆتۆمبێڵی چەتەکان کە دۆشکەیان لەسەربوو، تەقێنران. لە ئەنجامدا بەپێی زانیاریەکان ٧ چەتە کوژراون و ٥ چەتەش بریندار بوون.
هەمان رۆژ لە گوندی کلیبرینی ناوچەی عەزاز لە چالاکیەکەدا ٢ چەتە کوژران، چەتەیەکیش بریندارکرا."
بەپێی راگەیەنراوەکەی هێزەکانی ڕزگاری عەفرین چالاکیەکەیان بۆ تۆڵەکردنەی ئەو نزیکایەتیە نامرۆڤانەیەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ئەنجامداوە کە لەبەرانبەر گۆڕستانی شەهیدان کردیان.
ف.ق