هەسەدە: ٤ شەڕڤانی ئەرکی خۆپاراستن شەهیدبوون

هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (هەسەدە)، بەهۆی هێرشی فڕۆکەی بێ‌فڕۆکەوانی داگیرکەری تورک لە گوندی خربە خوێ لە عامودا، ٤ شەڕڤانی ئەرکی خۆپاراستن شەهیدبوون.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە ڕایگەیاند، فڕۆکەی بێ‌فڕۆکەوانی داگیرکەری تورک هێرشی کردە سەر گوندی خربە خوێ لە عامودا لە کانتۆنی قامیشلۆ.

لە دەقی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە:

" بە ئامانجی لێدان لە ئاسایش و سەقامگیری هەرێمەکە، داگیرکەری تورک و چەتەکانی بەردەوامن لە هێرشە تیرۆریستییەکان بۆ سەر هەرێمەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا.

لەو چوارچێوەیەدا و لە دوژمنکارییەکی نوێدا، لە کاتژمێر ٧ ی ئێوارە، فڕۆکەی بێ‌فڕۆکەوانی داگیرکەری تورک گوندی خربە خوێ لە هەرێمی عامودا کردە ئامانج، بەهۆیەوە ٤ شەڕڤانی ئەرکی خۆپاراستن شەهیدبوون.

دواتر ناوەندی ڕاگەیاندن زانیاری زیاتر بڵاودەکاتەوە".