هەسەدە بانگەشەکانی داگیرکەری تورک بەدرۆ دەخاتەوە

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (هەسەدە)، بانگەشەکانی وەزارەتی بەرگری تورکیا بەدرۆ دەخاتەوە سەبارەت بە شەهیدکردنی ٥ شەڕڤانی هەسەدە لە هێرشەکاندا بۆ سەر سەرێکانی و گرێ‌سپی.

دووپاتی دەکاتەوە، ئەم بانگەشانە دوورن لە ڕاستییەوە، سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی تەنها خەڵکی سڤیل و ناوچەکانی نیشتەجێبوون دەکاتە ئامانج.

ڕوونی دەکاتەوە، تۆپبارانی دوێنێی سوپای تورکیا بۆ سەر گوندەواری عەین عیسا بۆتە هۆی برینداربوونی ٥ کەس و یەکێکیان مناڵە.

ف.ق