هەسەدە بانگەشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ڕەتدەکاتەوە

هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (هەسەدە) بانگەشەکانی وەزارەتی بەرگری داگیرکەری ڕەتدەکاتەوە سەبارەت بە شەهیدکردنی دوو شەڕڤانی لە هەرێمی سەرێکانی_گرێ‌سپی.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە، تویتێکی لە پێگەی فەرمی خۆی بڵاوکردەوە، سەبارەت بە بانگەشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەربارەی شەهیدکردنی شەڕڤانەکانی.

لە تویتەکەی ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە هاتووە: "وەزارەتی بەرگری داگیرکەری تورک بانگەشەی شەهیدکردنی دوو شەڕڤانمان دەکات لە بەرواری ٢٠ ی حوزەیران، لە هەرێمی سەرێکانی_گرێ‌سپی، ئەم بانگەشانە دوورن لە ڕاستییەوە".