هەسەدە لە هۆکاری پێکدادانە تاکەکەسییەکەی دەیرەزۆر دەکۆڵێتەوە

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (هەسەدە) ڕایگەیاند، هێزەکانیان لە هۆکار و پاڵنەرەکانی پێکدادانە تاکەکەسییەکەی دەیرەزۆر دەکۆڵێتەوە، دووپاتی دەکاتەوە دۆخی هەرێمەکە ئارامە.

ئەمڕۆ، ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: «هێزەکانمان لە هۆکار و پاڵنەری پێکدادانە تاکەکەسییەکەی ئەم بەیانییە دەکۆڵێتەوە کە لەنێوان شەڕڤانێکی هێزەکانی ئەرکی خۆپاراستنی هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و ئەندامێکی هێزەکانی حکومەتی دیمەشق لە گوندی حەتڵەی ڕۆژهەڵاتی دەیرەزۆر ڕوویدا».

هەر بەگوێرەی ڕاگەیاندراوەکە: «لە پێکدادانەکەدا، شەڕڤانێکی خۆپاراستن شەهیدبووە و ئەندامێکی هێزی بەرامبەر کوژراوە». دووپاتی دەکاتەوە، دۆخی هەرێمەکە کۆنتڕۆڵکراو و ئارامە.

ف.ق