هەسەدە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکانی دەیرەزۆر دەکات

فەرماندەیی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (هەسەدە) داوا دەکات لێکۆڵینەوەیەکی بەپەلە بکرێت لە ئاژاوەکەی ئەمڕۆی دەیرەزۆر، دەزگا ئەمنییەکانی ڕاسپارد کەسانی تێوەگلاو دەستگیربکەن و ڕادەستی دادگای پەیوەندیداریان بکەن.

هەسەدە ڕوونی دەکاتەوە، نەرمی نانوێنن بەرامبەر ئەو کارانەی دەبنە مایەی هەڕەشە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری هەرێمەکە، بانگەواز دەکات بەرژەوەندیی نیشتیمانی لەسەرووی هەموو شتێکەوە دابنرێت.