هەسەدە ناسنامەی شەهید ئیبراهیم بەرهو بڵاودەکاتەوە

هێزەکانی سووریا دیموکراتیک (هەسەدە)، لە ڕاگەیاندراوێکدا لەسەر پێگەی فەرمیی خۆی، ناسنامەی شەهید ئیبراهیم ئەحمەد بەرهو بڵاودەکاتەوە کە لە ٨ ـی نیسان لە هەرێمی فورات شەهید کرا.

ئەمڕۆ، هێزەکانی سووریای دیموکراتیک ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ناسنامەی شەهید ئیبراهیم بەرهوی ئاشکرا کرد.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە «هێزەکەمان، هێزەکانی سووریای دیموکراتیک، لە کاروانی خەباتی خۆی چەندەها سەرکەوتنی تۆمار کردووە، هەر لە هەڵمەتی دژی تیرۆریستانی «داعش»، یان بەگژاچوونەوەی هێرشەکانی داگیرکەری تورکیا بۆ سەر هەرێمەنای باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و سەپاندنی ئاسایش و ئارامی.

ئەم سەرکەوتنانە بەبێ ئاوڕدانەوەی پێکهاتەکانی ناوچەکە لە هێزەکانمان و بەئەندامبوونی هەزارەها ڕۆڵەی ئەم پێکهاتانە بەدی نەدەهات، بۆ بەرگری لە خەڵک و ناوچەکانی خۆیان دژ هەر هێرشێک. هێزەکانمان هەزاران شەهید و برینداری بەخشیوە لە کاروانی قارەمانێتی خۆیدا، هەڵبەت ناویان لە مێژووی نەمردا تۆمار دەکرێت.

لەنێو ئەمانە، هەڤاڵ «ئەسکەندەر/ ئیبراهیم ئەحمەد بەرهو» هەیە کە بەهۆی ڕووداوێکەوە شەهید بوو.

هەڤاڵی شەهیدمان، خاوەنی دیسپلین و توانایەکی سەربازی مەزن بوو، بەتایبەت ئەوکاتەی ڕوویکردە خولی دیسپلینی سەربازی، لەوێدا پابەندییەکی مەزنی پیشاندا لە مەشقەکان و گوێڕایەڵی ڕێنماییەکان و تەواوکردنی خولەکە بە سەرکەوتوویی.

سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خێزانی شەهید دەکەین، سەرەتاش سەرەخۆشی لە خۆمان و تەواوی خانەوادەی شەهیدان دەکەین، بەڵێن دەدەین بە بەردەوامیدان بە خەبات و تێکۆشان تا بەدیهاتنی هیوا و خەونەکانی شەهیدانی ئاسایش و ئارامیی نیشتیمان.

 

ئەمەش ناسنامەی شەهید:

نازناو: ئەسکەندەر

ناو و پاشناو: ئیبراهیم ئەحمەد بەرهو

ناوی دایک: زوهرە

ناوی باوک: ئەحمەد

شوێن و بەرواری لەدایکبوون: مەغربتین/ ٢٠٠٢

شوێن و بەرواری شەهید بوون: سرین، بەرواری ٨  ئەپریل/ نیسانی ٢٠٢٣"